بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوڵانەوەی دژە دەستدرێژی سێکسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوڵانەوەی دژە دەستدرێژی سێکسی جوڵانەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتیە کە جەنگدەکات دژی و توندوتیژی ژنان، بە شێوەیەکی یاسایی کار لەسەر دەستبەرکردنی یاسا و پشتگیری لە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی ئەکات وە ھەروەھا گۆرینی ئەو یاسایانەشی ڕێگەخۆشکەرن بۆ دەستدرێژی و توندوتیژی بۆ نمونە قوربانییەکان ساردکراونەتەوە لە سکاڵا تۆمارکردن لەسەر دەستدرێژی کارەکە یان دەستدرێژی کارەکە بەفشار خستنە سەریان ساردی کردوونەتەوە. جوڵانەوەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە لە دەستبەرکردنی چەندین دادپەروەری یاسایی، و گۆڕینی سیاسەت و یاسایانەی کەڕێگە خۆشکەر بوون بۆ دەستدرێژی، کە ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی قوربانیدەران بتوانن باشتر سکاڵا تۆمار بکەن و خۆیان ڕزگاربکەن، ھەرچۆنێک بێت ھێشتاکە توندوتیژی دژی ژنان بەشێوەیەکی باڵا بەردەوامە.

جوڵانەوەکە لە ١٩٦٠کان و سەرەتای ١٩٧٠ دەستی بە چالاکییەکانی کرد.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Fried, A. (1994). "It's hard to change what we want to change". Gender & Society. 8 (4): 562. doi:10.1177/089124394008004006.
  2. ^ Donat, P.L.N., and D'Emilio, J. (1998). A feminist redefinition of rape and sexual assault: Historical foundations and change. In M.E. Odem and J. Clay-Warner (Eds.), Confronting Rape and Sexual Assault, (pp. 35-49). Lanham, MD: Rowman and Littlefield.