وتووێژ:بیردۆزی فیلم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی تیۆری[دەستکاری]

@Aza، @Gejeluk: بۆ وشەی تیۆری، دەمەوێت وتووێژ بکرێت، بیردۆز وشەیەکی کوردییە و تیۆری ئینگلیزیییە، سەیری وتووێژەکەی وتارە سەرەکییەکەم کرد، هیچ هۆکارێک و قسەیەکی گونجاو نەکراوە تا بیسەلمێنێت بۆچی تیۆری دابنرێت و بیردۆز نەبێت. داواکارم لە Aza کە دروستکەری وتاری تیۆرییە، دەمەوێت ڕوونکردنەوەیەک یان قسەیەک سەبارەت بە دانانی وشەی تیۆری بکات وەک ناوی سەرەکی بۆچی نەکراوە بە بیردۆز. هەروەها گێژەڵووک داواکارم بزانم تۆ بۆچی ڕاستەوخۆ وشەکە بە پەسەند دەزانیت لەکاتێکا ڕوونکردنەوە سەبارەت بە پەسەندکردنی وشەکە نەدراوە. هیوادارم سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو دابنرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٤١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla @Aza @Gejeluk
من "بیردۆز" بە پەسەند دەزانم و دژی وشەی "تیۆری"م، و لەگەڵ بۆچوونی تۆم. 1silent scientist (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist بۆمان ڕوونی کەرەوە بۆچی بیردۆز باشترە؟ بەڵگەت چییە؟ چەندە لە مانای تیۆری ئاگاداری؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سەرچاوەی تیۆری ئەگەڕێتەوە بۆ کولتوورە فەلسەفییەکەی یۆنانی کۆن، تیۆری وەک وشە لە بنەڕەتا یانی تەماشا، ڕوانین، سەیرکردن. بۆیە لە عەرەبیشا وشەی نظریه یان بۆ داناوە. ھەر وەک ئاگادارن نظر یانی تەماشا، نیگا. وشەی تیۆری لە لایەن ئەفلاتوونەوە برەوی پێ دراوە. ئەفلاتوون گیرۆدە و شەیدای تیۆری بووە. ئەفلاتوون و فەیلەسووفانی تر بوون کە وتیان ئینسان ئەگەر بەبێ لایەنگری و بەبێ ئەوەی ڕێگە بدات باوەڕەکانی کاریگەریی دانێن لەسەری، بڕوانێ بە دیاردەکانا و تەماشایان بکا و وردیان بێتەوە، ئەتوانێ خۆی لە جیھان تێبگەیەنێ. ھەر بەم بۆنەوە، بە ھەر ڕوونکردنەوەیەک لە بابەت جیھان و دیاردەکانی ناو جیھانەوە کە شیاوی تێگەیشتن بێ و بناخەی لەسەر ئەو ڕوانین و سەیرکردنەوە دانرابێ، ئەیانوت تیۆری. یانی مەبەستیان ئەوە بوو بە نیگاکردن و وردبوونەوە و تێڕامان سەریان لە شتێ دەرھێناوە. ئەمە تیۆری بوو. ئێستا کوا ڕەنگدانەوەی ئەمە لە ناو وشەی بیردۆزا؟ ھەر نییە! جگە لەوە بیردۆز چەن عەیبی تریشی ھەیە. یەکەم ئەوەی کە وای داناوە کە بیر بە مانای فکر و ھزرە و tought -ە، لە کاتێکدا کە بیر بە مانای memory و تۆزێکیش mind -ە. دووەم ئەوەی کە دیار نییە «دۆز» چییە؟ ئەگەر دۆز ڕەگی دۆزین و دۆزینەوە بێ ( قسەکەری سۆرانی دەسبەجێ زەینی بۆ ئەمە ئەچێ) کە ھەر ئێجگار بێمانا ئەبێ. بیردۆز یانی کەسێک کە بیر ئەدۆزێتەوە؟ دەی ئەمە چ پەیوەندییەکی بە تیۆریییەوە ھەیە. ئەگەریش دۆز ھەمان دۆزی کرمانجی بێ بە مانای مەسەلە یا case، دەی ئەوە خۆ ھەر کوردیش نییە و لە فەڕەنسییەوە ھاتووە. جیا لەوە ئەگەر تەنانەت قەبووڵیش بکەین کە بیر ھەمان فکرە (کە نییە) و دۆزیش ھەمان مەسەلەیە، بیردۆز ئەبێتە مەسەلەیەکی فیکری داڕێژراو یا کەیسێکی فیکری. دەی ئەمە لە کوێ و نظر و دیتن و وردبوونەوە لە کوێ.
کەوایە بۆچی سەری خۆمان بێشێنین؟ ئێمەش وەک تورک و وەک ئاڵمانی و وەک زۆر گەلی تر با ھەر بڵێین تیۆری. پێشنیاری کۆڕی زانستیی زمانی کوردیی ئێرانیشە کە ئەم جۆرە وشانە نەکرێن بە کوردی.
لەبەر ئەمانە بوو کە بڕیارمان دا تیۆری بە کار بێنین و لە پاڵیشیا ئاماژە بکەین کە بیردۆزیشی بۆ دیاری بووە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: قسەکانتم لەبەرچاوە، بەڵام ئەی لە وتارە سەرەکییەکە بۆچی لە بەشی (بیردۆزە بەناوبانگەکان) و لەبەشی (لێکدانەوەی وشە) ڕوونکردنەوە دراوە بە جوانترین شێوە سەبارەت بە وشەی بیردۆز؟؟ ئەمە لەکاتێکدایە تۆ باوەڕت بە وشەی بیردۆز نییە چونکە دەڵێی بەهەڵە دارێژراوە و پەیوەندی بە تیۆری نییە، هەڵبەت دوو وتارت بە ناوی بیرۆدزەوە کردۆتە بەستەری سوور!!. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەی ڕوونکردنەوەم داوە خۆ گوناحم نەکردووە. ھەر ئەوەی لێرە وتم لەبارەی وشەی بیردۆز لەوێش وتوومە. وتیشم ئەمەم ۱۲ ساڵ لەمەوبەر نووسیوە. ئەوکات خۆ ئەمانەم نەئەزانی. ئەو کات ھەر بمزانیای وشەیەک ھاوسەنگی کوردیی ھەیە، بەبێ وردبوونەوە و پرسیارکردن لە دروستی و ڕەواییی وشە کوردییەکە، ئەوەم دائەنا. دوایی بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم ھاوسەنگە کوردییانە ھەڵەن و لە لایەن نەزانان و سەردەرنەچووانەوە دانراون. چەن جارێکیش ھاتووم وتاری تیۆری بنووسمەوە ھەر دەستی نەداوە و نەمپەرژاوە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بیردۆزی سیستمەکان، بیردۆزی خانە، بیردۆزی بەیەکداکەوتن، داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن لە بیست پرسیاردا، بیردۆزی ھەموو شتێک (فیلم)، بیردۆزی تێکەڵاوبوون ھتد ..... / ئەمانە کۆمەڵێک وتارن کە بە وشەی بیردۆز ناوھێنراون، ئەزانی بۆچی؟ چونکە لە کۆمەڵگەی کوردی وشەی بیردۆز بەرامبەر بە تیۆری داندراوە، ناکرێت بێم و بڵێم ویکی ئەڵمانی و تورکی وشەیان نییە دەبێت منیش نەمبێت وەک ئەوان، نا، ڕەنگە زمانەکەی من دەوڵەمەندتر بێت و وشەکەی هەبێت. هەروەها من دژت ناوەستمەوە Aza، منیش وەک تۆ دەمەوێت ناوی وتارەکان درووست بێت، بەڵام چ جۆرە درووستییەک! درووستییەک کە زمانی بیانی نەبێت، لەکاتێکا وشەیەک بوونی هەبێت و ئێمە بڵێین پەیوەندی پێوەی نییە، نا ئەمە وا نابێت. ئایا دەکرێت بڕۆین ناوی ئەو وتارنەش بگۆڕین بۆ وشەی تیۆری؟ نەخێر، چونکە پێویستە ڕای درووستکەرەکانیان وەرگرین. کەوایە سیستمی ناوەکە پەسەند نەکراوە لە ویکی سۆرانی و پێویستە لە بەجددی کار لەسەر وشەی پەسەند کراو بکرێت. گەر شتێکی تر هەیە بتەوێت بیڵێیت ئەوا بفەرموو بزانم. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla یەکەم: ئەکرێ ناوی ھەموو وتارەکان بگۆڕین. دووەم: ئێمە دوو وشەمان لەبەردەستە، تیۆری و بیردۆز. وشەی تیۆری تەواو دڵنیاین کە دروستە و بە ھیچ بارێک ناکرێ ھەڵە بێ، سێیەم: باویشە، ئەوە نییە کە وشەیەکی سەیر و سەمەرەی تازە دروستکراو بێ کە کەس نەیبیستووە، چوارەم: لە ڕۆژھەڵاتدا تاقە وشەیەکە بە کار بێت، تۆ بە خەڵکی ڕۆژھەڵات بڵێ بیردۆز ھەر وا زیت زیت تەماشات ئەکەن نازانن قسەی چی ئەکەیت. ئێرەش ویکیی سۆرانییە و ھیی خەڵکی ڕۆژھەڵاتیشە، پێنجەم: بیردۆز ئەو ھەموو عەیبەی ھەبوو، تۆ وای دابنێ تەنیا ۲۰لە سەدی قسەکانی من لەبارەی وشەی بیردۆزەوە دروست و گونجاو بێ. بە ڕەچاوکردنی گشت ئەمانە، ئایا ئەقڵ حوکم ناکات تیۆری ھەڵبژێرین؟ Aza (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza
تازە وشەکە دانراوە و لە ڕاگەیاندنەکانیش باس دەکرێت، خۆ نابێت ئەم خەڵکە دوای وتەی یەک کەس بکەون کە لەوانەشە هەڵە بێت، چەندین جار وتوومە، یاسایەک نییە لێرە، وا بێت زۆربەی وشەی بیانییەکان کە کراون بە کوردی هەڵەن، لە بابەتەکان زۆر مەکۆڵەرەوە و نکۆڵی زۆر مەکە، ئەمە نە هەڕەشەیە و نە سووکایەتی، بەڵام تۆ پێم بڵێیت کە وشەی "پەرتووک" بنەڕەتی نییە و وشەی "کتێب"ی عەرەبی باشترە، کە خۆی واتا نزیکەکەی "نووسراو"ە، من پێم وایە پەرتووک واتە "پەڕ+تووک"، کە کاتی خۆی خەڵکی پێست و پەڕی ئاژەڵیان بەکاردەهێنا بۆ دروستکردنی پەرتووکێک، و شیکردنەوەی وشەی "ڕامیاری"ت هەڵە بوو. 1silent scientist (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist خەڵک شوێن قسەی من ناکەون. ئەمانە قسەی من نییە، منیش ئەمانە لە زمانناسان و زانایانەوە فێر بوومە. ھەر واش کە وتم پێشنیاری کۆڕی زانستیی زمانی کوردییە کە ئەم جۆرە وشانە (وەک تیۆری، وەک ئێنێرژی) نەگرێن بە کوردی. Aza (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: باشە. کەواتە ئامادەیت ناوی وتارەکان کە وشەی بیردۆزن بیانگۆڕیت بۆ تیۆری؟، ئەگەر ئامادەیت تکایە برۆ ناویان هەموویان بۆ وشەی تیۆری بگۆڕە لەکاتێکا دەڵێیت دەتوانین بیانگۆڕین. هەڵبەت لە وتارە سەرەکییەکەش دوو بەستەرە سوورەکەت بکەرە تیۆری، و هەروەها شاری بەپێویستی نازانم وشەی بیردۆز لە وتارەکە ڕوونکرابێتەوە لەکاتێکا دەڵێیت وشەیەکی هەڵە درووستکراوە. گەر ئەمانەت کرد ئەوا ویکیپیدیا لە وشەی بیردۆز پاکەبێتەوە و بەتەواوی پەسەندەکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠٧، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێویست ناکا وشەی بیردۆز لە ھەموو ویکیپیدیا پاک بێتەوە.لە ھەر کوێ کەوتە بەر دەستمان ئەتوانین بیکەین بە تیۆری. لە وتارەکەشا ھەر ئەبێ ئاماژەی پێ بکرێ. تەنیا بە کردنی بیردۆز بە تیۆری ئەوە ڕاێەگەیێنین کە ئێمە وەک کۆمەڵەی ویکیپیدیا تیۆریمان بە لاوە پەسەندترە. Aza (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]