وتووێژ:بۆشایی (فەلەکناسی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

@Shahid tahir: بۆشایی لە ئەستێرەناسیدا ئەبێتە space. ڤالایی (یان واڵایی)، خاڵی، چۆڵی یان جێی چۆڵ باشترە. ئەمانەش دەقیق نەبن، ھەر بکرێتە ڤۆید باشترە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٠٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: بۆشایی یاخوود واڵایی مانادارن بە نسبەتی زانستی فەلەکناسی، واتا دەکرێ ناوی بۆشایی بکرێتە واڵایی، بەڵام چۆلی و خاڵی مانادار نین و لەگەڵ ناوی وتارەکە گونجاو نیە، بەڵام لێرە لە نێوانی (بۆشایی و واڵایی) دەبێ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کۆدەنگ بی لەوەی کامە ناو زیاتر بەکاربهێندرێ، بەهۆکاری ئەوەی وتاری زانستی زۆر دەنووسم و لەگەڵ کەسانی زانستخواز گفتوگۆ زۆر دەکەم ئەوەندەی بزانم ووشەی (بۆشایی) لە زانستی فەلەکناسی زیاتر بەکاردێ بۆ شوێنێک لە گەردوون کە ماددەی تێدا خاڵی بێ، واتا هەر وتارێک کە دەینوسم ناونیشانەکەی بەپێی ئەزمون دایدەنێم و پێم باشە زیاتر بۆشایی بەکاربێت لەوەی واڵایی بە ئامانجی ئەوەی خوێنەرێک ئەگەر بێتە ناو ویکیپیدیا زیاتر یەک ووشە بخوێنێتەوە نەوەک هەندێک وتار واڵایی و هەندێک بۆشایی لە هەمان کاتدا یەک مانان و کێشەشیان نیە، بەڕاستی لەگەڵ ئەوە نیم ناونیشانەکە بکرێتە (ڤۆید) لەبەر ئەوەی بە کوردی بوونی هەیە وشەکە لۆیە پێویست نیە بە ئینگلیزی تەعبیر لە وشەکە بکرێ، زۆر سوپاس لۆ وتوێژکردنت. شەهید (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir بۆشایی تەرخان کراوە بۆ space، ئەمە ئیتر ناکرێ بۆشایی بێ. من لەگەڵ بەتاڵایی -م. لە ھەنبانەبۆرینەدبە مانای فراغ ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: کەواتە پێشنیار دەکەم لە بەرامبەر (ڤۆید) بنوسرێ (واڵایی)، ئاشناییم نیە لەسەر وشەی (بەتاڵایی)، ئازاد بن لە گۆڕینی ناونیشانی وتارەکە بە (بەتاڵایی) شەهید (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕوونکردنەوەی سەرەوەی بەکارهێنەر @Shahid tahir: وەڵامێکی پێویست نەبوو. چۆن دەکرێ وشەیەک پێشنیار بکەی یان دابنێی کە بۆ مەبەستی دیکە بەکارهاتووە. تکایە لە دانان و وەرگێڕانی وتارەکان بەوردی کار بکەن. لە وتارەکانت زۆر ڕستە و پەرەگراف هەن واتایەکی تەواو نادەن بەدەست. لێرەش بۆ ئەم وشەیە دەکرێت «بەتاڵ، خاڵی، یان بۆش» لەبەرچاو بگیرێن. سەرچیا‏١٨:٢٠، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: پێویست بە رەخنە و گلەیی ناکا هەر کەسێکمان رەئی خۆمان وتوێژکردووە چ هەڵە بێت چ ڕاست کەسمان رەئی خۆمان تاک لایەن نەچەسپاندووە و وتوێژەکە کۆتایی هاتوە، لە کۆتایی ئاماژەم کردووە ئازاد بن لە گۆڕینی ناوەکە و ئێستاش ئازاد بن لە گۆڕینی ناوەکە، سوپاس شەهید (لێدوان) ‏٠٧:٢٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]