وتووێژ:بڕین بە ئاوی خێرا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەبارەت بە سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک @Arya sarhan: بڕێکم لێی خوێندەوە و بڕوا ناکەم کە وەرگێڕانی وشە بە وشەی بۆ کرابێت. یەک تۆز تێگەیشتن لێی ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت وەکوو لە تاگەکەی خوارتر ئاماژەم بە کێشەکانی کردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٣، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی[دەستکاری]

دژ بۆ سڕینەوە من دژی سڕینەوەیم چونکە بابەتێکی گرنگە و ئەتوانرێت باشتر بکرێت لەجیاتی سڕینەوەی گەر ھەر کێشەی ھەبوو ئەتوانرێ کێشەکان لاببرێن وتارەکە پاک بکرێتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێبینیی بەڕێوەبەر: نەکرا وتارەکە بایەخدارە و شایەنی مانەوەیە گەر کێشەیەک ھەبوو دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و بایەخی پێ بدرێت  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە «بڕین بە فیچقەی ئاو» باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتارە باسی ئامێرەکە دەکا نەک کردەوەکە کە بڵێین بڕین. جێت کە دەبێتە جێت. دەبێ بڵێین ببڕی جێتی ئاو. ببڕ دەبێتە cutter (وەک بکوژ killer).-- چالاک وتووێژ ‏١٠:١٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ مەسەلەی ببڕ، ببڕ یان بڕەر؟ چونکە «بکەر، بخۆر، بشۆر، ھێنەر، لێنەر و ...»یشمان ھەیە. دەزانم بسێن ھەیە، بەڵام سێنەریش ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر دووکیان دروستن و ناوی بکەر دروست دەکەن (بۆ نموونە کوژەر یا بکوژ یان ئەو نموونەی جنابت ھێناوتەوە).
بەڵام ئەگەر دەنگی ئاخر وشەکە «ر» بێ پاشگری -ەر زیاد ناکەن چون وشەکە قورس و ناخۆش دەبێ. بۆ نموونە دەڵێن بگۆڕ نەک گۆڕەر.
لە ئینگلیزیشدا نموونەی وا ھەیە بۆ نموونە پاشگری -ly بە ھەموو ئاوەڵناوێکەوە دەلکێ و ئاوەڵکار دروست دەکا بەڵام ئەگەر ئاخری وشەکە ly بێ ئەوا پێوەی نالکێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو، دەستت خۆش. منیش مەبەستم ئەوە بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]