وتووێژ:یەکەی ئەستێرەناسانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:باڵانسی گەردوونیەوە ڕەوانە کراوە)

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

@ئارام بکر: @Épine:: من وا باش دەزانم ئەمە بکرێتە یەکەی ئەستێرەناسی یان یەکەی گەردوونی. باڵانس زۆر لە یونیت دوورە! --Eyubm (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەردوون کە Universeە و گەردوونی دەبێتە Universal. ئەستێرەناسی دەبێتە Astronomy ئەی Astronomical دەبێتە چی؟!--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەی پەڕە[دەستکاری]

سڵاو @Shahid tahir، تکایە جارێکی دی پەڕە بێ وتووێژ مەگوازەوە. فەلەکناسی ھەڵەیە. ناوی زانستەکان لە کوردیدا لە ناو + -ناسی پێک دێن. بۆ نموونە، ڕوەکناسی ئەو زانستەیە کە لە ڕوەکەکان دەکۆڵێتەوە. نموویەکی تر، زمانناسی ئەو زانستەیە کە لە زمانەکان ئەکۆڵێتەوە. فەلەک یانی چی؟ ڕێک عەرەبییەکەیەتی «علم الفلك». ئەستێرەناسی بێکێشە نییە، بەڵام باشترە. پاشان، ئەمە astronomicalە نەک astronomy. یانی ئاوەڵناوی astronomyیە کە ئەمەش بە کوردی ئەبێتە ئەستێرەناسانە. لێرەشا، نەفسی قسەم پێت وتووە. ‎Gêjełûk ‏١٩:٤٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Gejeluk: لە پێشتردا پەڕە ناوەکەی گواستراوەتەوە بەبێ وتوێژی دروستکەری پەڕەکە کە دەکرێ بزاندرێ بە چ مەبەستێک ئەو ناونیشانە داندراوە ئینجا بگوازرێتەوە، لە ئێستادا ئەتوو خەریکی چارەسەری ناوێک دەکەی کە هی وتارێکی دیکەیە نەک ئەو وتارە (ئەستێرەناسی) (ئەستێرەناس) بە ئینگلیزیەکەی (astrology)یە، کە لە وشە و کردار و زانست و هەموو شتێک جیاوازە لە زانستی گەردوونی(فەلەکی)، پێشم باشترە سەرەتا پێویستە وتاری ئەستێرەناسی ناوەکەی بگۆڕدرێ لۆ ناوێکی گوونجاو و کۆدەنگ، پاشان دەتواندرێ ناوی ئەو وتارانە بگۆڕین، هەتاوەکوو وشەیەک بەرامبەر فەلەک دەبێت باشترە بەکاربێت، بە نسبەتی ئەوەی عەرەبیە واتای ئەوە نیە نابێ بەکار بهێندرێ وشە باوەکە لە کۆمەڵگا وەها باوە وەکو وتاری ٠ (ژمارە)، وشەکە خۆی وەهایە هیچ چارەسەرێکی نیە، بەڵام ئیدی نابێ بەس لەبەر ئەوەی وشەکە عەرەبیە تێکەڵی بکەین لەگەر ناونیشانی وتارێک یان بابەتێکتر کە ئەوە دەبێتە دوو جار هەڵە. شەهید (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: ئەستێرەناسی پێشتر وتووێژی لەسەر کراوە و بڕاوەتەوە، بنۆڕە وتووێژ:ئەستێرەناسی، بۆیە یەکسەر گواستمەوە. astrology ھەر زانست نییە و زڕزانستە. پێم باش نییە -ناسی بەمەوە زیاد بکەین. لە فەرھەنگەکەندا ئەستێرەژمێری و ئەستێرەبینی ھاتوون.[١] [٢] فەلەکناس -یش لە کۆمەڵگە و میدیای کوردیدا زیاتر بە astrologer ئەوترێ تا astronomer. ئەمەش خراپییەکی تری. ھەر قایل نەبووی؟ ‎Gêjełûk ‏١٠:٠١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گێژەڵووک ڕاست ئەکا.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لە وتوێژی وتووێژ:ئەستێرەناسی سەیری وتوێژی من بکە بە باشی ڕوونم کردیتەوە و لە کۆتاییش وتوێژی لەسەر نەما کە ئەمن رەئی خۆمدا دەربارەی ووشەکانی (ئەستێرەناسی) و (فەلەکناسی)، هەروەها بەپێی ئەزموونی لەو بوارە و دانیشتن لە کۆر و کۆبوونەوەی زانستی ئەوەی بە بەر گوێی من کەوتبی ئەو ووشەیە بووە، پێم باشە فەلەکناسی بێت هەتاوەکوو وشەیەکی گونجاو دەدۆزرێتەوە. شەهید (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: چیت ڕوون کردووەتەوە؟ نەفسی قسەی ئێرەت کردووە. بەھەرحاڵ، لەم حاڵەتانەدا بە قسەی ڕای زۆرینە ئەکرێ. ڕای زۆرینە لەگەڵ ئەستێرەناسی -یە. دەی گوازمەوە و تکایە شەڕەدەستکاری مەکە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٤٨، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Gejeluk: دەتوانی کەمێک خۆت ماندوو بکەیت و لە گۆگڵ گەڕانێک ئەنجام بدەی و جیاوازی (astrology) و (astronomy) بدۆزیتەوە، ئەو وتارەی ئێستا بەشێکە لە (astronomy) هەروەها (astronomical)یش پەیوەستە بە ووشەی (astronomy) زۆر بە ئاسانی دەتوانی لە گەڕانی گۆگڵ ئەو سەرچاوانە بدۆزیەوە، ئەگەر نا خۆم دانە بە دانەت لۆ ڕەوان دەکەم، یەکەی گەردوونی سەر بە زانستی فەلەکناسیە یانی بێجگە لە وشەی فەلەکناسی نازانم چ وشەیەک بەکاربهێنم ئەگەر نا بەکارم دەهێنا، یەکەی گەردوونی سەر بە ئەستێرەناسی نیە، کەسێکی زانستخواز ئەو وتارەی ویکیپیدیا ببینێ توشی سەرسورمان یاخوود سەرلێشێواوی دەبێت، ئەگەر موقارەنەی بکا بە زمانی ئینگلیزیەکەی. بە هیوام تێگەیشتبی هەر خۆت ناوەکەی بگۆڕیەوە لۆ فەلەکناسی، شەڕەدەستکارییش ناکەم بەس نامەوێ تاک لایەنە بڕیار لەسەر بابەتێک بدەی کە ئختساسی تایبەتی خۆت نیە. شەهید (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir گێژەڵووک لە سەرەوە بەستەری داوە بۆ نموونە بە فەرھەنگی وەھبی کە بە astrology دەڵێ ئەستێرەژمێری. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: ڕاستی، تاقەتم چوو. ئەم باسە بێتام درێژەی کێشا. براکەم، من جیاوازیی نێوان astronomy و astrology ئەزانم و نەم وتووە یەکن. من ئەڵێم ئەستێرەناسی بۆ astrology باش نییە. -ناسی بۆ زانست بە کار دێ، بەڵام astrology درۆودەلەسەیە، زڕزانستە. ئەستێرەژمێری یان ئەستێرەبینی بە astrology بڵێین باشترە. تاکلایەنانەش نییە، وەک وتم ڕای زۆرینەی لەسەرە. ‎Gêjełûk ‏١٦:٠٢، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Gejeluk: ڕوەکناسی بە نمونە وەربگرە لێدەکۆڵێتەوە لە گیا و جلە و قارچکەکان، دەکرێ بە ڕوەکناسی بگوترێ قارچکناسی یاخوود گیاناسی، فەلەکناسیش دەکۆڵێتەوە لە ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرە و گەڕەستێرۆچکە و هەسارۆکە، نا تەواوە زانستەکە لە قالب بدەی بە تەنها لە ئەستێرەناسی، یاخوود یەکەی ئەستێرەناسان. شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: ڕاس ئەکەی، منیش لەسەرەوە وتم بێکێشە نییە. astro لە ἄστρον -ەوە وەرگیراوە کە بە مانای «تەنی ئاسمانی» دێ.[٣] ئەمیش لە ἀστήρ -ەوە وەرگیراوە کە بە مانای «ئەستێرە» دێ.[٤] زانیت لە کوێوە ھاتووە؟ ئێستا پێم بڵێ فەلەک یانی چی و لە کوێوە ھاتووە؟ و بەڵێ، ئەتوانی بە ڕوەکناسی بڵێی گیاناسی، ڕوەک و گیا ھاومانان. ڕوەکناسیش لە قارچک یان کوارگ ناکۆڵێتەوە. قارچک ڕوەک نییە، fungus -ە! Mycology لەمە ئەکۆڵێتەوە. ‎Gêjełûk ‏٠٨:١٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Gejeluk: بە هەبوونی ئەزموون و تێکەڵیم لەگەڵ کەسانی زانستخواز دەستەواژەی ئەستێرەناس هەڵەیە و باقی هیچ شتێک نەما بۆ گووتن ئەگەر هەر رەئی خۆت دەچەسپێنی ئازادی بەلام من شەڕەدەستکاری ناکەم. شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]