بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:باری فەرقکردووی ھۆش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

با بیکەین بە باری نائاساییی ھۆش. Aza (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ھەر نەمزانی ئاسایی و نائاسایی یانی چی. پێویستە بڕیارێک بۆ ئەمە بدەین.
لە فەرھەنگی مەھابادی مامۆستا گیو موکریانیدا بەرامبەر بە ئاسایی نووسراوە اعتيادي کە ئەمە بە فارسی (و تەنانەت عەرەبیش) دەبێتە عادی و بە ئینگلیزی regular. ئێمەیش بۆ وتاری en:Regular Show نووسیومانە نمایشی ئاسایی.
لە لایەکی ترەوە وتاری باری نائاسایی-مان ھەیە کە لێرەدا بەرامبەرە لەگەڵ emergencyی ئینگلیزی. من پێم وایە نائاسایی بە ھیچ کلۆجێک نابێتە emergency. لە فەرھەنگی نۆبەرەی مامۆستا گیو موکریانیدا لە بەرامبەر حالة الطوارئ-ی عەرەبیدا نووسراوە باری ناکاوی. من ئەمەم پێ باشترە.
لەم وتارەشدا ئەگەر بڵێین نائاسایی بەرامبەر بە Altered دەوبێستێ. Altered بە کوردی دەبێتە فەرقکردوو. ناوی ئەم وتارەیش دەبێتە باری فەرقکردووی ھۆش. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٤٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak باری فەرقکردووی هۆش -م بەدڵە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]