وتووێژ:ئەنگاوتنیبوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla بێبەرگەیی دروستە، لاوازی weaknessە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: لە ئینگلیزی یەک وشە واتای جیاواز لەخۆ دەگرێت، لاوازیش دەگرێتەوە. بێبەرگەیی وشەیەکی هێندە گونجاو نییە، لێرەدا وشەی تری تێدایە، کامەیت پێ گونجاونترە دایبنێ، بەس تکایە بێبەرگەیی دووبارە مەکەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠٨، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لاواز weakە، لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیشدا بەرامبەر بە weak دانراوە. فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری «بەرگەنەگەر»ی بۆ vulnerable پێشنیار کردووە و، فەرھەنگی زانستگای کوردستان بۆ «آسیب پذیری»ی فارسی بێبەرگەیی. بە پێی سەرچاوەکان بەرگەنەگرتن یا بێبەرگەبوون دروستترە لە لاوازی. بەرگەنەگرتن یا بێبەرگەیی ھێشتا تەواو نین بەڵام لە لاوازی باشترن. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: جگە لە بێبەرگەیی چ وشەیەکی تر شیاوە ئەوە دابنێ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دەبێ بەڵگەیەک بھێنییەوە بڵێی بۆ بێبەرگەیی یان بەرگەنەگری-ت پێ باش نییە ھەروا لەخۆوە ناتوانی بڵێی حەزی لێ ناکەم.
منیش ناڵێم ئەم وشەیە ١٠٠% گونجاوە بەڵام لە لاوازی گونجاوترە چون ھەموومان دەزانین لاوازی دەبێتە Weakness. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٠٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بزانە لێرەدا وشەی بێبەرگەیی تێیە؟، هەروەها بزانە ویکی عەرەبی نووسیووێتی چی - (خاڵی لاوازی). کەوایە وشەی بێبەرگەیی لەکوێوە ھێنرا تا بەسەر وتارەکە ساغ ببێتەوە!!، هەڵبەت گەر وشەی لاوازی گونجاو نییە، وشەیەکی تر جگە لە بێبەرگەیی با دابنرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٢٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla
لە ویکیپیدیای عەرەبی نووسراوە (نقطە ضعف-خاڵی لاواز)، بەلامەوە ئاسانترە بۆ خوێنەر لە ڕووی تێگەشتن و نووسینییەوە، بەڵام بێبەرگەیی واتاکەی خراپ نییە بەڵام سەیرە. 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٨:٤٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla @1silent scientist @Calak لەسەرەوە ئاماژەم کرد لە چەند سەرچاوەدا بێبەرگەیی ھاتووە. نازانم بۆ بە لای ئێوەوە سەیرە؟ بە ڕای من کێشەیەکی وای نییە. بەڵام ئەبێ قەبووڵ کەن لاوازی ناگونجێ. ئەگەر vulnerability لاوازی بێ ئیتر ئەم وتەیەی خوارەوە ھەر ناکرێ بە کوردی:
vulnerability is not weakness; It is our .most accurate measure of courage
Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وشەی لاوازیمان نەچەسپاندووە بە وتارەکەوە بەتەواوی، دەڵێم گەر وشەیەکی باشتر هەبێت لە بێبەرگەیی ئەوا پێمانی بڵێ. هەموو وشەیەک هەڵنادرێتە سەر ناوی وتارەکان ئەگەر دوو سەرچاوە قسەی تێ کردبێت. هەڵبەت سەرم لە ناوی وتاری گرتە دەرناچێت، کە خۆی هەر بە داتاشراو خەڵکی باسیەکەن بەس لێرە بۆتە گرتە ماشاءالله. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٣، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla
پێم وایە گرتە ناوێکی تەواو نییە بۆ شتێک بەناوی "داتاشراو"، هەرگیز نەمبیستووە داتاشراو ببێت بە گرتە، "گرتەی ڤیدیۆیی و گرتنی وێنە"م بیستووە، بەڵام بۆ بابەتێکی وا بگوترێت "گرتە" ئەوا تەنانەت خوێنەریش تووشی سەرسووڕمان دەکات. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٠:٥٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist با باسی گرتە لە لاپەڕەی خۆیا بکرێت و لەگەڵ ئەم باسە تێکەڵ نەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla@1silent scientist@Calak وشەی «ئەنگاوتە»مان ھەیە لە موکریان (لە چاوگی ئەنگاوتن) بە مانای لێدراو و بەرکەوتوو و بریندار و زیانلێکەوتە دێ. دەڵێن یا خوا ئەنگاوتە بی، یانی تووشی دەرد بی. vulnerable یانی شتێ کە زۆری ڕێ تێدەچێ ئەنگاوتە بێ، یا بەئاسانی ئەنگاوتە دەبێ. دەتوانین بڵێین ئەنگاوتنی -یە. ئەگەر ئەمە قەبووڵ بکەین، ئەو کات vulnerability دەبێتە ئەنگاوتنیبوون. ئەمە وەک بەرگەنەگرتن و بێبەرگەبوون کورت نییە، بەڵام سەدا سەد مانای vulnerability دەدات. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٠، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist@Calak@Tessla پێشتر، ھەر بەم شێوەیە وشەی verifiabilityمان کردبوو بە سەلماندنیبوون. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەنگاوتە وشەی ناوچەیییە. لە ویکی عەرەبی نووسراوە "ضعف"، لە گووگڵ ترانسلەیت بۆ عەرەبی دەنووسرێتەوە "ضعف"، وشەی weakness بەواتای لاوازی دێت، بەڵام ئێمە زمانمان وەک ئینگلیزی دەوڵەمەند نییە چەند وشەی جیاواز جیاوزمان هەبێت. دەکرێت بەس بۆ وشەی لاوازی چەنەھا وشەی تریان هەبێت. بیرێک لە وشەی بێبەرگەیی بکەرەوە کە نزیکە لە وشەیەکی بازاریانە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٢، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئینگلیزی دەوڵەمەندە چون باوەش بۆ وشەی بیانی و ناوچەیی ئەکاتەوە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ناچارە باوەش بکاتەوە، چونکە یەک وڵات و دوو وڵات بە ئینگلیزی قسە ناکەن، زۆرن Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بە ئێمە چی بە عەرەبی چی پێ دەڵێن. بەڵێ دەتوانین چاو لە عەرەبی یان فارسی بکەین بزانین چیان کردووە بەڵام جنابت دەفەرمووی ئەگەر ئەوان بە ھەڵە چوون ئێمەیش دەبێ وەک ئەوان بە ھەڵە بچین! قسەی جنابت ڕێک دەبێتە ئەمە.
ئەوان خۆیان ھەزاران ھەڵەیان کردووە لە وەرگێڕانی وشەی ئینگلیزیدا؛ بەپێی چی ئێمەیش دەبێ ھەڵەی ئەوان دووپات بکەینەوە! زۆرم پێ سەیرە.
ئەنگاوتن لە کرمانجیشدا باوە و لە شێوەزارەکانی تردا دەڵێن پێکان. کە لە کرمانجی و موکری و ھەولێریدا باو بێ، ئەمە یانی لە سەدی ھەفتای کورد دەیڵێ. کە وا بوو پێکان دەبێتە ناوچەیی نەک ئەنگاوتن! ئەنگاوتە یانی پێکراو جا ئیتر نازانم ئەمە چەندە گونجاو بێ. بەڵام دەزانم لاوازی زۆر نەگونجاوە.
وەک چۆن دەڵێین بێھێز و بێھێزبوون ھەر بەم جۆرەش دەتوانین بڵێین بێبەرگە و بێبەرگەبوون. نازانم بۆ ئێوە بێھێز-تان پێ سەیر نییە بەڵام بێبەرگە-تان پێ سەیرە. ھیچ مەنتقێک نابینم بۆ ھەڵەبوونی بێبەرگە.
ناشڵێم بێبەرگە زۆر تەواوە بەڵام لە چاو لاواز ھەڵبەت گونجاوترە. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٦، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
@Calak: بەهێز و بێھێز بیستراون، وتراون، بەکارھاتوون، کۆمەڵگای لەسەری دواوە. بەس وشەی بێبەرگەیی زۆر سەیرە بەلامەوە، واتا دەتوانم سوێند بخۆم تا ئێستا لەسەر دەمی من نەوتراوە. هەڵبەت ئەنگاوتە لەسەرەوە ئازا پێمی وت وشەیەکی کوردییە، ئەگینا ئەویشم نەدەزانی. گەر وشەیەک کوردە سۆرانییەکان بەزۆری نەیان بیستبێت، چۆن دابنرێت؟. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aza: لێرە گەر ئەتوانیت ئەو وشەیە بدرکێنەوە کە دەتەوێت لەجیاتی وشەی لاوازی دابنرێت، چونکە پێت وایە کە باشترە لە وشەی لاوازی. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla ئەنگاوتنیبوون. ئەنگاوتنی یانی شتێ کە لەبار بێ بۆ خەسار پێگەیاندن. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: مادام وشەکە کوردییە، ئەتوانیت باشتری بکەیت، بژیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٣٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پێم وایە بەرامبەرێکی تەواوە بەڵام جوان نییە. بۆ نموونە ئەمە بکەینە کوردی:
The cat was strong and quick, but her poor hearing was a major vulnerability
دەی دەبێ بڵێین ئەنگاوتنیبوونێکی گەورە بوو کە بەڕاستی جوان نییە. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٦، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak وایە. چیی لێ بکەین؟ Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٤، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: نازانم. زامھەڵگری-ت پێ چۆنە؟ چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٧، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak لە حاند ئەنگاوتنیبوون کەمتر نامۆیە. بۆیە لەو باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە بڕوای من پێشگری بەر- زۆر جار لە زمانی کوردیدا بەرامبەری پاشگری -ableی ئینگلیزییە. بۆ نموونە بەردەست available، بەرپرس responsible، بەرچاو considerable.
بەرئاوەز-م بیستووە بە مانای معقول-ی عەرەبی بە ئینگلیزی reasonable. بەرھەست کە بە عەرەبی دەبێتە محسوس لە ڕاستیدا بە ئینگلیزی دەبێتە perceptible.
ئەگەر وا بێ بەرئەنگێو دەبێتە vulnerable و بەرئەنگێوی (یان بەرئەنگێویەتی) Vulnerability.
ھەڵبەت ئەم بۆچوونە دیارە کرچ و کاڵە و لێردا باسم کرد زیاتر فکری لێ بکەینەوە. چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]