وتووێژ:ئەستێورکردن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوە لە کوێ بەکاردێت؟ کەستان بیستووتانە؟ سەرچیا‏١٢:٢٥، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @سەرچیا:ئەم وشەیەم لە دایکم وەرگرتووە ،لە فەرهەنگەکان گەڕام لە فەرهەنگی ئاناهیتا بەرچاوم کەوتەوە،دایکم دەڵێ ئەگەر پێستی مەر و ماڵاتمان بشۆردبا و زۆر لێکمان بخشاندبا تا تەواو دڵنیا دەبووینەوە کە پاک بوویتەوە و بۆنی نەمایە دەمانگوت بژوین بووە واتا تەواو پاک بوویتەوە ،بۆ جل و بەرگیش بەکاردەهات کاتێک لەبەر هەتاو هەڵیاندەخست تا پاک بێتەوە،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٣:٠٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە بژوون ھەیە بە مانای پاکوخاوێن. بەڵام بۆ Sterilization وشەی گونجاوتر لەمە ھەیە چون Sterilization ڕێک خاوێنکردنەوە نییە.
Sterilization لە sterileوە وەرگیراوە ئەویش لە لاتینی sterilis بە مانای barren, futile. دەی ئەمە لە سۆرانیدا ھەیە دەڵێن ئەستێور (بە کرمانجی stewir). لە فارسیشدا نووسراوە سترون ھەر ئەو ئەستێور-ەی خۆمانە. بەم پێیە Sterilization دەبێتە ئەستێورکردن.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٢، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەستێورکردن زۆر تەواوە. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئەستێورم. Min.neel (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان AzaوMin.neel ئەستێور بە واتای نەزۆکی یاخود لەبارچوونی منداڵ دێت ،سوپاس‏٢٠:٤٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ده sterileیش یانی ئەوە ئیتر (نەزۆکی نەک لەبەرچوون). چاو لە وشەنامەکان کە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٦، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە چۆن باشە وەهای لێبکەن بەڵام بزانن ئێمە فەرهەنگێکی دەوڵەمەندمان هەیە کە پێویست ناکات پشت بە (تەرجەمەی حەرفی)ببەستین بۆ نمونە وشەی خەساندنمان هەیەکەلەزمانی ئینگلیزی: terilization -وبەعەرەبى: التعقیم)بەکارهاتووە کە هی ئێمە لە ئینگلیزی و عەرەبیەکە جوانترە و پڕ مانا ترە،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی فەرمووشت دروستە. ئەگەرچی تا ئەو جێگایەی بزانم خەساندن لە خصی عەرەبییەوە ھاتووە و لە بنچینەدا کوردی نییە. بەڵام ئەمەش لەبەر چاو بگرە دەبێ فکر لە باوکردنی وشەکەش بکەیەوە. بۆ نموونە تو بڵێی کێردەکە بخەسێنێ جوانە؟ تۆ بڵێی خەڵک ئەمە قەبووڵ کات؟ دەبێ سەلیقەی خەڵکیش بزانین چون وشە بۆ خۆمان دانانێین و بۆ خەڵکە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز بەکارھێنەر:Calak مەبەستم ئەوە نیە کە وشەی خەساندن بەکاربێنین،من دەڵێم بابەتی تەعقیم لە بازنەی خەساندن و نەزۆک کردن و لەباربردن ببەینە دەرەوە ئەم بابەتە پەیوەندی بە پاک و خاوێنی هەیە.پرسیارێک! کاتێک دەچیت بۆ نەخۆشخانە دکتۆر پێت دەڵێت دەست و پەنجەکانت تەعقیم بکە ،تۆ بیرت بۆ چی دەچێت؟ئایا مەبەستی دکتۆر ئەوەیە کە دەستەکانم بژوێن بکەم (پاک و بژونی)یانیش مەبەستەکەی ئەوەیە دەستەکانم نەزۆک بکەم ؟؟! .‏٢٠:٠٣، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئەم پرسیارە لە کابرای ئینگلیزی زمان ناکەی؟ بە گشتی وتم خاوێنکردنەوە کە دەبیتە clean لەگەڵ ستریلکردن فەرقیان ھەیە. ئەو شتە خاوێن کەوە لەگەڵ ئەوە ستریل کە فەرقی زۆرە. من وشەی بژوونم پێ جوان و ڕەسەنە بەڵام ھەموو شتێک لەسەر جێگەی خۆی. دڵنیام بۆ مەبەستێکی باشتر و گونجاوتر دەتوانین کەڵک لە بژوون وەرگرین.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١١، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Calak زۆر چاکە مادام بیکەن بە ئەستێور منیش لەگەڵی دام ، دەستتان خۆش بێت،هەربەو بۆنەیەوە دەتوانن لە وتاری مستەفا کازمی لەبەشی سندوقی زانیاریدان هەندێک جوانکاری بکەن تا بتوانین زانیاریە نوێیەکانی تێبخەین،سوپاس. دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Sako Nanakli نێردراوە[دەستکاری]

بۆچی ئەو ناوەڕۆکانەی من زیادم کردووە دەیسرنەوە ، ئەوانەی من نووسیومن وەک ئێوە لە وتارە عەرەبیەکە هێناومە لە سەرچاوەکان نووسراوە ویکیپیدیای عەرەبی بۆیە پێویستی نەکرد بنوسمەوە،بڕۆن تەماشای عەرەبیەکەی بکەن ئەوەی نوسیتم لەوێندەر هەیە ،ویستم دەولەمەندی بکەم ،بەشی دیکەشی لۆ زیاد دەکەم بەس ئەگەر بسرنەوە ئەوە هیچ ،سپاس -- Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sako Nanakli: دەستکارییەکانت گەڕێندراونەوە شوێنی خۆیان و دەتوانیت بەردەوام ببیت. سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]