وتووێژ:ئەزبەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

کاک @Calak، Pirehelokan، و Aza: ئەمڕۆ بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەم وشەیە (وشەی ئەزبەری) گەڕام و لەم دەستکارییەم ئەوەی دەستم کەوت زیادم کرد، بەس ڕاستی ھیچ لێیان دڵنیا نیم. سەرچاوەکان باش نین و دەکرێ ھەر قسە بن، بەس لەوانە باشترم دەست نەکەوت. قسەی تریش ھەیە کە دەڵێن -بەری لە «بارد» لە عەرەبییەوە وەرگیراوە و ئیتر قسەوباسی تریش زۆرن. پێم خۆش بوو دەنگی ئێوەش ببیستم ھەڵبەت گەر ویستتان. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: یەکەم جارە دەیبیستم. دیارە ئەم وشەیە کوردی نییە. ڕێی تێدەچێ ناوی مارکێک بێ. دەبێ زۆرتری لێ بکۆڵمەوە. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تر. بەینێکە دەبینم لای ئێوە لە جیاتی ئەگەر دەنووسن گەر. نازانم زارەکیش ھەر وا دەڵێن یان ھەر بە نوووسین وایە.
بەس ئەگەر پێتان وایە گەر کوردیترە لە ئەگەر، وا نییە و ھەر دووکیان فارسین. کوردییەکەی دەبێتە ئەر کە لە ھەندێک شێوەزاردا باوە [١]. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ئەوەی داتناوە لەگەڵ ئەقڵا ئەگونجێ و لە ڕاست ئەچێ. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بەڵێ، کوردی نییە و وەک وتت ڕێشی تێ دەچێ ناوی مارکەیە بێ ڕێک وەک پێپسی یان مۆتە کە بۆ ئایسکرێم لێرە بەکاردێت. لە وتووێژ:ئایسکرێم کاک سەرچیا وتوویەتی

ئەوەی بزانم مۆتە ناوی کۆمپانیایەکی ئایسکرێم بووە و کوردی نییە.
— بەکارھێنەر:Serchia

ئیتر دیارە زوو ھاتووەتە نێو کوردی باشوور و ئێستا ئێمە بە زمانی بازاڕی بە بەستەنی دەڵێین مۆتە. لەسەر وشەی ئەگەرەکەش، ڕاستە و لە باشوور «ئەگەر» و «گەر» دەوترێ و دەشنووسرێن. بڕوانیتە ئەنجامەکانی گووگڵ، دەبینی «گەر» نیوەی «ئەگەر» ئەنجامی ھەیە. پێم وایە ھەر بۆ کورتکردنەوە و مەسەلەی ئاسانتر دەربڕینە کە ئەگەر کراوە بە گەر و کاری کردووەتە سەر نووسینیش، بەڵام دەقی وێژەیی کۆنیشمان ھەن کە گەریان تێدا نووسراوە. من خۆم زۆر جار دەڵێم «ئەگە»، بەڵام قەت وا نانووسم. بەڵام بە زمانی ئەسڵیی خۆم شتێک دەڵێم کە پیتمان بۆی نییە تا بینووسم. ڕەنگە /ئەەر/ مەبەستەکەم بپێکێ کە پێم وایە لەگەڵ ئەوەی کە ئێوە وتتان (کوردییەکەی دەبێتە ئەر کە لە ھەندێک شێوەزاردا باوە) یەک بگرنەوە. لە کتێبەکانی پەروەردەشدا ئەوەندەی بیرم بێت ھەر ئەگەر نووسرابوون. لە کتێبی بیرکاری بابەتی ئەگەر ھەبوو کە بە ھیچ شێوەیەک ناکرێ لەو بابەتەدا بنووسیت «گەر» چونکە کاتێک پاشگری بۆ زیاد دەبێت وەک ئەگەرەکان، ئەگەری، ئەگەرێک و... بە ھیچ شێوەیەک ناکرێ بە گەرەکان، گەری، گەرێک بنووسرێن. سپاس بۆ تۆش کاک Aza. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٤، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. ئەگەر مەبەست کورتکردنەوە و ئاسانبێژی بێ ئەوە ئەر زۆر باشترە لانی کەم کوردییە بەڵام گەر لە ناو شیعر یان دەقی کۆنیشدا ھاتبێ ھەر فارسییە و بەم جۆرە وشەیەکی فارسیی تر باو دەبێ. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تۆیش کاک چالاک. ھیوادارم ئێوە سەرچاوە و شتی باشتر بۆ ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئەزبەری بدۆزنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram تا ئێستا تووشی سەرچاوەیەکی جێباوەڕ نەبووم. بەڵام لە دۆستێک کە دایک و باوکی خەڵکی عێراق بوون، پرسیم. وتی دایکم دەڵێ أزبري (یان أزبيري) لە ڕاستیدا جۆرێک Powder بووە (لای ئێمە بەو Powderانە دەڵێن تۆز). وەک دەزانی ئەم تۆزانە چەند جۆرێک تامی میوەیان ھەیە کە یەکیان Raspberry (تووتڕک) بووە. دەشزانین Raspberry ڕەزبەری دەخوێنرێتەوە و ئەمەیش زۆر لە ئەزبەری نیزیکە. من ئەم بۆچوونە بە ڕاستتر دەزانم ھەتا Roseberry و ice berry کە کەس نازانێ چییە.
باسی شتێکی تریش کرا ئەویش نامليت بوو کە لە lemonade وەرگیراوە؛ دیارە لە عەرەبیدا ئەم ناوانە زۆر دەشێوێنن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٠٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ئای ڕەحمەت لە خۆت و ئەو دۆستەش! ئێستا زیاتر دڵنیا بوومەوە کە لە Raspberry وەرگیراوە، بەڵام نازانم تۆز بووبێت یان نا. لەم سەردەمە شتێکی تێ دەکرێ پێ دەوترێت fruit-flavored syrup کە وەک لە ناوەکەی دیارە خۆشاوە بە تامی میوە. ئەگەری زۆرە کە تازە ئەزبەری ھاتبێتە عێراق، ھەر بە تامی raspberry ھەبووبێت و ئیتر ساردەمەنییەکە ئەو ناوەی وەرگرتووە و دەماودەم بووە بە ئەزبەری. زۆر سپاس و بۆچوونەکانی تر دەسڕمەوە. گەر ئێوەش ویستتان دەستکاریی زیاتری بکەن و باشتری بکەن. سپاسی دووبارە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٢، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕەنگە ئەودەم تۆز بووبێ و دواتر بە ھەر شتێک کە تۆزیش نەبووە بەڵام وەک ئەو بووە ھەر وتراوە ئەزبەری. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا خۆ ڕێی تێ دەچێت کاک @Calak: بەو تۆزە کەوتمەوە بیری نزیکەی ١٥ ساڵ پێش ئێستا. خاڵۆیەکم کارگەی چلوورەی ھەبوو و ڕۆژێک چوومە ئەوێ و بینیم فریزۆ (کە ئەمەش جۆرێک ساردەمەنییە وەک ئەزبەری) دروست دەکەن. سەتڵێکی پڕ لە ئاوم بینیبوو کە چەند کەوچکێکی بچووک دوو سێ جۆر تۆزیان تێ دەکرد و دوای تێکدان لە کیسیان دەکرد و دەیانخستە بەفرگر تا بیبەستێت. بەھەرحاڵ، دەشێ ئەو کاتەیش تام و ڕەنگی ئەزبەری ھەر تۆز بووبێت، بەس ئێستاکە جێگرەوەی بۆ پەیدا بووبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٩، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەوەی پێی ئەڵێیت فریزۆ ئێستاش ماوە و ئێمە لە گەرمیان پێی ئەڵێین کرێمستی. ArkanEN123 ←وتووێژ ‏٠٩:٣٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانم کاک @ArkanEN123: ئێستاش ھەیە. بەس وا بزانم کرێمستی ھەر ناوێکی تر بوو بۆ چلوورە یان مۆتە دەیان وت. بەھەرحاڵ، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]