وتووێژ:ئیسکیمیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نووسەی ناستاندارد[دەستکاری]

@Aram سڵاو مامۆستا، هەر چەندە تەواوی وتارەکەم بە تەختەکلیکی باشووری ویکیپێدیا نووسیوەتەوە بەڵام هێشتا تاگی نووسەی ناستاندارد پشاندەدا، چارەسەر چیە؟ ئایا کیبۆڕدەکانی دەزگای ئایتی حکومەتی هەرێم IOS تووشی هەمان کێشەم دەکەن؟

ئەگەر بە بەکارهێنانی بۆتێک بتوانی ئەو کێشەیە چاکبکەیتەوە زۆر باشدەبێت، ئەمە یەکەم وتارمە لە ویکیپێدیا هیوادارم یارمەتیم بدەن، سوپاس. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەجێی «ە» پیتی «ھ» بەکاربێنە. دەشتوانی دوای بڵاوکردنەوەی وتار و دەستکارییەکانت، کەڵک لە ویکیپیدیا:تووڵامراز وەرگریت. دووەم دوگمە لای ڕاستەوە کێشەکە چارەسەر دەکات یان دەتوانن تابی تووڵامراز داگرن، بەڵام ئەمە تەنیا ئامڕازێکە و دەبێ خۆتان بە گۆڕانکارییەکانیدا بچنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس مامۆستا @Aram لە دوایین دەستکاریدا تاگی نووسەی ناستاندارد نەما🙏🌹 د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: بینیم ئامڕازەکەتان بەکارھێنابوو و ئەمەش ھەنگاوێک ئێوەی بردە پێشەوە. ماندوو نەبن! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٢٧، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڵبژاردنی ناو[دەستکاری]

ئەم ناوەی کە ئێستا لەسەر وتارەکەیە (خوێن وەستان) بە فەرمی تۆمارنەکراوە و یەکەمجارە لەلایەن خۆمەوە بەکاردێت، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە وشە یۆنانیەکە دامهێناوە.

ئەگەر تۆ ناڕازی لەم بڕیارە یان ئاگاداری لە بوونی ناوێکی دروستتر و فەرمی لەلایەن ئەکادیمیای کوردیەوە ئەوە تکایە ئاگادارمان بکەوە،.

شێوازی خوێندنەوەی وشەکە لە ئینگلیزیەوە (ئسکیمیا)یە بەڵام لە ئینتەرنێت دا زیاتر ئیسکیمیا باوە، جا تۆ ڕات چیە؟ هەر لەسەر هەمان هەڵە بەردەوامبم یان بڕیارێکی دروستم داوە. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٤:٠٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram وا دیارە مۆڵەتی گۆڕینی ناوی وتارم نیە و تەنیا دەتوانم ناوەڕۆک دەستکاری بکەم، ئەگەر ئەزیەت نەبێ لای خۆتەوە ناوەکەی بکەیت بە (ئسکیمیا) بۆ ماوەیەکی کاتی.
١- ئەم ناوەی ئێستا گشتگیر نیە و مانای دۆخە تەندروستیەکە نادا بەدەستەوە.
٢- لە کوێ دەتوانم ئەم بابەتە بخەمە بەر وتووێژ؟ بەڵکو ئەندامانی زیاتر بتوانن یارمەتیم بدەن چونکە ئێستا چەند وشەیەکی باشتر هەیە ئەگەر وتووێژی لەسەر بکرێت وەکو : سیسبوون، پچڕان، قەتیسبوون و …هتد د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: وەڵا ئەوانەی حەز بە باس و خواسی وشەکان بکەن، ئەمانەن. @Aza، Calak، Gejeluk، Pirehelokan، و Daniel abdullah: ئەوەی دوایی دەمێکە ناچالاکە، بەڵام کاتی خۆی بەشداریی لە وتارە پزیشکییەکان ھەبوو. تاگێکیشم لێ دا تا بەکارھێنەری زیاتر ڕاکێشین. لەوە بترازێ، بڕوا ناکەم ھاوکارییەکم لە دەست بێ تا وتووێژ لەگەڵ ئەوانی تر بکەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:١٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دەستخۆش ان شاءاللە لەگەڵ ئەم بەڕێزانە بگەین بە ئەنجامێک. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا: من ئیسکێمیا-م پێ باشە. لە فەرھەنگی پزیشکیی دەوەندا ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏٢١:١٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش سەیری فەرهەنگی پزیشکی مامۆستا جەمال عبدولم کرد، وشەی سیسبوون و زەبوونبوونی بەکارهێناوە، بەڕای من ئەگەر بچن لە حاڵەتەکە تێبگەن و ئینگلیزی و عەرەبیەکەشی ببینن، لەوانەیە سیسبوونتان پێباشبێت، چونکە سیسبوون بە هەردوو هۆکاری ئاودانی کەم و زیاد لە پێویست ئاودان ڕوودەدا، سپاس. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٣:٣٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو هاوڕێیان، من ئەم وشانەم بەرانبەری بیستووە(کەم خوێنداری) یان ئەگەر لەگەڵ وشەی کەدا بەکاری بهێنیت ئەبێت بە بۆ نموونە(ischemic pain- ئازاری بێخوێنی), بەڵام لەگەڵ (کەمخوێنی-anemia) لێمان تێک نەچێت. لەڕووی پزیشکییەوە (ئیسکیمیا) ئەو حاڵەتەیە کە شوێنێک لە لەشدا خوێنی تەواوی پێ ناگات و لەگەڵیا ئەو ئۆکسجین و شتانەی پێویستن بۆ ژیاندنی خانەکان ناگات پێیان و ئەبێتە هۆی مردنیان یان ئازار. Daniel (گفتوگۆ) ‏٠٦:٥٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah دەستخۆش وشەکە ڕاستە، بەڵام وەک وتت لەگەڵ Anemia تێکەڵ دەبێ د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی منیش لەگەڵ ناوە لاتینەکەم بە ھەر شێوەیەک کە باوترە: ئیسکیمیا یا ئیسکێمیا یا ھەر چیی تر. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٢٢، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
، من ناوێکی کوردیی باو بۆ ئەم نەخۆشییە نازانم. ئەگەر دەزانن فەرموون بیکەن بەوە. بۆیە با ناوی وتارەکە ئسکیمیا بێت (یان ئیسکیمیا). وشە کوردییەکەش وەک خوێنوەستان یان شتی تر وەک ڕەوانەکەر دابنر‌ێت و لە وتارەکەشدا ئاماژەی پێ بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤١، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokanقسەکەت جوانە، من کاتی خۆی پەلەم کرد لە هەڵبژاردنی ناوەکە و نامەوێ ببمە سەرچاوەی بڵاوبوونەوە زانیاری هەڵە، پێموایە دەستنیشانکردنی زاراوەی پزیشکی هەروا هەڕەمەکی نیە و ئیشی ئەکادیمیای کوردی و کتێبەکانی قوتابخانەیە، بۆیە من بڕیارمدا بە (ئیسکیمیا) بیهێڵمەوە ئەگەر کێشەیەکتان نەبێ، وا دیارە ئەلف و بێ و لەهجەی کورد جیاوازە و ناتوانین هەموو وشەیەک وەک خۆی دەربڕین، لەناو خەڵکدا (ئیسکیمیا) باوترە بۆیە (ئسکیمیا)کانیش هەمووی دەگۆڕمەوە بە (ئیسکیمیا). د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٤:٠٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خوێن وەستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٤٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاریی گواستنەوە لەلایەن بەکارھێنەر:د. توانا ع. بەرزنجی[دەستکاری]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: بەپێی ئێرە وتارەکەم گواستەوە، بەڵام نەمتوانی وەڵامتان بدەمەوە چونکە پەڕەی وتووێژەکە لەبەین چوو. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aramزۆر چاکە دەستخۆش، کەم و کورتیەکانی ناوەڕۆک و ئەوانی تریش خۆم چاکی دەکەمەوە ان شاءاللە، لەمەودوا هیچ زاراوەیەک ناکەمەوە کوردی تا لێی دڵنیا نەبم. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]