وتووێژی پۆل:بەندەرەکانی فەڕەنسا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@هۆگر صڵاح: کاکە ئەم ھەموو پۆلە بێکەڵک و پڕ لە ھەڵە چییە خەریکی دروستی ئەکەی؟ ئاخر بەندەر و بەندەرەکانی فەڕەنسا کەی ناوە؟! دەیان پۆلی بەتاڵ و پڕ لە ھەڵەت ساز کردووە. بەڕێوەبەران تکایە بەری بگرن. @Aram:-Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر پۆلەکەت بەلاوە هەڵەیە دەتوانیت ئاگادارم بکەیتەوە، پێویست ناکات زۆر خۆت تێک بدەیت و گشتی بەهەڵە باس بکەیت، من گەر وشەیەکی ئینگلیزی نەزانم لە فەرهەنگ نووسیومە گەر هەڵەی تێیە تکایە چاکی بکەرەوە، جگە لەوە با بەتاڵ بێت خۆ ئێمە بۆتمان هەیە و دەتوانێت بیبەستێتەوە، پێویست ناکات لەبەر دوو پۆلی هەڵە خۆت بشڵەژێنیت. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٢:٥٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aza: ڕاستی من وەک جاران ئاگام لە ویکیپیدیا نەماوە. من خۆم تەنیا کاتێک پۆلەکان دروست دەکەم کە وتارێک یان پەڕەیەکی پەیوەندیدار دروست بکەم، و بزانم ھەڵەیان تێدا ناکەم گەر نا دروستیان ناکەم. کاک @هۆگر صڵاح: سپاس بۆ بەشداریکردنتان، بەڵام باشتر وایە ئێوەش وا بکەن. لە شتێک دڵنیا نەبن، یان دەستی بۆ مەبەن یانیش پرسیار بکەن. @Sakura emad: ئێوە دەتوانن چاودێریی بکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بێگوومان دەکرێت، بەڕێز @هۆگر صڵاح کەسێکە زوو تێدەگات و دڵنیام ھەمان ھەڵە دووبارە ناکاتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا @Sakura emad:، مەبەستم خراپ نەبوو. پێش ئەوەی تۆ بێیتە ویکیپیدیا، ھۆگر لێرە بەشداریی کردووە و شارەزایم. ئەوەی ئەوی لە زۆرینەی ئەوانی تر جیا کردووەتەوە و منیش دڵم پێی خۆش بووە، تێگەیشتنی بوو؛ ھەر خۆی تووڕەش دەبوو کە شتێکم بۆی دووبارە دەکردەوە. سپاس :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا تکایە ببورن مەبەستم 😢 ئەوە بوو بەگشتی قسە بکەم و قسەکانم جگە لەوەی نووسراوە ھیچ مەبەستێکی تر ھەڵناگرن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]