وتووێژی پۆل:بەسەرداچوونەوەکەرانی ویکیپیدیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەرار بوو بیکەن بە «چاولێکەرەوەی گۆڕانکارییە ھەڵواسراوەکان» یا شتێکی باشتر. بەسەرداچوونەوەکەران ھەر زۆر بێ تامە. -‏٠٦:٥٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

ڕەنگە چاوەدێر باشتر بێ لە چاولێکەرەوە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza لەمێژەیە لە سیستمی ویکی سۆرانی ئەو ناوە بەم شێوەیە تۆمارکراوە بڕوانە ئێرە Special:ListGroupRights، بێگومان بەسەرداچوونەوەکەر لەلای منیش ناوێکی زۆر گوونجاو نییە بەڵام تکایە ئەو ناوەی لە داھاتوو ھەڵدەبژێردرێت با شتێکی کتێبی و گشتی بێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٢٧، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza من پێداچوونەوە یا بەسەرداچوونەوەم پێ ھەڵە نییە خراپەکەی ئەمەیە ناوی بکەریکی باشی لێ چاک نابێ.
ئەگەر لە جیاتی پێداچوونەوە بڵێین پێداھاتنەوە [١] کە ھاومانان کێشەکە چارەسەر دەبێ. ناوە بکەرەکەشی دەبێتە پێداھێنەرەوە.
چاولێکردنەوە-م زۆر پێ دەقیق نییە لای ئێمە باوە و ئەو مانایە ناگەیێنێ. چاوپێداگێڕانەوە-ش دروستە بەڵام زۆر دوورودرێژە. فیعلی لێکدراویش ھێند باش نییە.
من پێم وایە ڕوانینەوە بەرامبەرێکی زۆر باش بێ بۆ ئەمە. review لە re- و videō پێکھاتووە کە videō یانی ڕوانین و re- پێشگری دووپاتکردنەوەیە. چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس. ئەی پێداچۆرەوە چۆنە؟ لە ڕووی رێزمانەوە دروستە؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:ھەڵەیە. پاشگری -ئەر تەنیا بە فیعلی تێپەڕ دەلکێ. ناڵێن سووتەر دەڵێن سووتێنەر. چوون-یش تێنەپەرە دەبێ بڵێین چواندن یانی دەبێ بڵێین پێداچوێنەرەوە کە ئەمەش جوان نییە ھەر پێداھێنەرەوە-کە زۆر باشترە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:١٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با ئەم لێدوانەیش ئاکامێکی ھەبێ دژیەتی نەبێ دەیگوێزمەوە بۆ پێداھێنەرەوە.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٠، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاوپێداھێنەرەوە بۆ من باشتر مەبەست ئەگەیەنێ ھەتا پیاھێنەرەوە. چیی پێدا دێنێتەوە؟ چاوێکی پیا دێنێتەوە. -Aza (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٤٥، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

بەڕێز ئازا تکایە واژووەکەت بەپێی یاسا بکە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak پێم باشترە بوەستن تا بەکارھێنەرانیش بەشدار دەبن، ئەم ناونیشانەی ئێوە بە دروستی دەزانن بۆ تەواوی ئەوانەیە کە ئەم مافە ھەڵدەگرن و خۆیانی پێ دەناسێنن لە داھاتوویەکی نزیکدا بۆیە من دژی گواستنەوەم لە ئێستادا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەش بەھۆی ئەوەی یەکدەنگی کە ویکیپیدیا پشتی پێ دەبەستێت لێرە بەتەواوی بەدەست نەھێنراوە تا شتێکی ئاوا گەورە یەکلایی بکرێتەوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە «چاوپێداھێن» خراپ نەبێت، یان یەکێک لەم پاشگرانە بەکاربێنین؛ -کار، -کەر، -وان. نموونە: پێداچوونەوەکار. سەرچیا‏١٨:٥٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە خودا کاکە خواردنکار یان خواردنەوەکار یان نووسینکار ھیچ مانایەکیان نییە ھەر بەم جۆرەش پێداچوونەوەکار (یان پێداچوونەوەکەر).-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Serchia: وشەی پێداچوونەوە/ھاتنەوە وشەیەکی نوێ نییە و لە قسەکردنی ئاسایی ئێمەدا ھەمیشە وتراوە و دەوترێ. خۆبەخۆ کە دەڵێی «پێیدا ھاتمەوە» ماناکە دەگەیێنێ و پێویست نییە بڵێی چاوم پێدا ھێناوە.
یان لە کوردیدا دەڵێن دادگای بەسەرداچوونەوە ماناکەی ڕوونە یانی بەسەر شتەکەدا دەچێتەوە ئیتر چ پێویستە بڵێین دادگای چاوبەسەرداھێنانەوە.
لە فەرھەنگی شێخانیشدا بەرامبەری پێداچوونەوە «چاوپێخشاندنەوە»یە. تۆ ناتوانی بڵێی پێم خشاندەوە بەڵام دەتوانی بڵێی پێیدا چوومەوە چون مانای چاو لەم وشەیەدا ھەیە. ئەمە شتێک نییە لە خۆم دەرھێنابێ لە زمانی ئێمەدا وایە.
یان ئەوە لە فەرھەنگی خاڵدا لە پیاچوونەوەدا [٢] نووسراوە «بەدەرسەکەتدا پچۆرەوە» دەی کوا وشەی چاو. چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٢، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەگەر ھەڵە نەبم چاوگی پێداھێنەرەوە پێداھێنانەوەیە نە پێداھاتنەوە. ئێمە مەبەستمان «کەسێکە کە پێیدا دێتەوە یا دەچێتەوە» نە «کەسێ کە پێیدا دەھێنێتەوە یا دەباتەوە»-Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]