وتووێژی پۆل:ئەو ویلایەت و مەڵبەندانەی لە دەیەی ٧٠٠ دامەزراون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

با فیعلی تیا نەبێ. territory یش واتە سەرزەوی، stateیش کە فیعلەن دەوڵەتە. «دەوڵەت و سەرزەوییە دامەزراوەکان لە ۷۰۰ەکاندا» دروستە. -Aza (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٣٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

بەڕێز @Aza: تکایە واژووەکەت بە دروستی بکە بۆ جاری داھاتوو  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ بابەتی ناوی پۆلەکە لەسەر پۆلەکانی پێشوو دامەزراندووە بۆ نموو بڕوانە ئەم پۆلە و ژێرپۆلەکانی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوانەش ھەموو دەبێ بگوازرێنەوە. ئەو دوو کێشەیە کە باسم کرد تیایانە. یەکەم فیعلیان تیا بە کار ھاتووە. دووەم بەرامبەری دروست بۆ وشەکان بە کار نەچووە. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ دەوڵەت من کێشەم نییە بەڵام سەرزەوی دامەزراو، من شتی وام نەبیستووە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی مەڵبەندی دامەزراوت لە کوێ بیستووە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە سەقامگرتوو زیاتر مانای established ئەگەیێنێ -Aza (لێدوان) ‏١٨:٢١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واتا ھەروەک وتم مەڵبەندم لە پۆلەکانی پێشوو ھێناوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکا دەکەم کاتی دانانی پۆلێک سەیری پۆلە وێکچووەکانی بکە. بۆ ئەم بابەتە چەند ساڵ لەمە پێش ئەوەم داناوە پۆل:ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی دەیەی ١٩٥٠. ئەو دەم ئاوام دانا ھەتا کورتتر بێ و ڕاحەتتر تێی بگەن. دەشکرێ بنووسین پۆل:ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزراوی دەیەی ١٩٥٠. من ئەمەم پێ ھاسانترە ھەتا بڵێین ویلایەت و مەڵبەندە دامەزراوەکان.
بەڵام بۆ مەڵبەند و سەرزەوی کە کاک Aza فەرمووی. جنابت پێت وایە مەڵبەند بەرامبەری چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Calak ئەم پۆلە (پۆل:ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان بەپێی ساڵی ھەڵوەشانەوە) ھەڵبەتە بەڕێزتان دروستان کردووە منیش لەسەر ئێوە دروستم کردۆتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئەگەر مەڵبەند ھەر ئەو ماڵبەندە بێ، واتە ناوچەیەک کە ئینسان بتوانێ و ڕێگەی پێ درابێ لەوێ ماڵەکەی (ئەسپ و کەر و قاترەکەی) ببەستێ. ئەگەر وا بێ مەڵبەند بۆ من باری سیاسی ھەیە (ئەتخاتەوە بیر ماف و ئیزن و حوکم) و زۆرتر نزیکە بە قەڵەمڕەوەوە. بۆیە مەڵبەند ھەمان قەڵەمڕەوە. بەڵام سەرزەوی ئەو بەشەی قەڵەمڕەوە کە ئەگەڕێتەو بۆ زەوی و خاک.

ئەم جۆرە ناولێنانەشم بە دڵە: پۆل:ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزراوی دەیەی ١٩٥٠. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دووپاتی دەکەمەوە «ئەگەر». ڕەنگە واش نەبێ و مەڵبەند ئەسڵەن لە شتێکی ترەوە هاتبێ. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورن بەڕێزان من دەمەوێت  بکشێمەوە تکایە چی دروستە ئێوە باشتر دەزانن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]