وتووێژی داڕێژە:ڤەژینبوکس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو @Pirehelokan:، @Keenîî:، @Saad Goran: @Ahrir: و ئەوانی تریش، وەختی خۆی کە ئەم داڕێژەم دروست کرد، تەنیا بۆ نووسەر و کتێبەکان دروستم کرد، بەڵام پێم وایە کە بەشەکانی تریش (بۆ نموونە: دەق؛ بڕوانە بووکی گۆڕستانی کۆن) کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ماوەیەک پێش ئێستا خشتەیەکم (بڕوانە بەکارھێنەر:Aram/ڤەژینبوکس) بۆ دابینکردنی بەستەری دەرەکی بۆ ڤەژینبوکس دروست کرد، بەڵام ھێشتا جێگیرم نەکردوونە. ئێستاش ئێوەم بۆ ئەوە بانگ کردووە تا ڕای خۆتان لەسەر بەکارھێنانی بەشەکانی ڤەژینبوکس لە ویکیپیدیا بڵێن و ڕەنگە ببێتە نوێکردنەوەیەکی یەکجاریش بۆ داڕێژەکە.

ئەمانە: دەق، کتێب، نووسەر و دەنگ لەوێ ھەن. بە ڕای ئێوە ھەر چواریان (نووسەر و کتێب پێشتر ھەبوون) لێرە کەڵکیان لێ وەردەگیرێت؟ گرنگە زمانی کورمانجی و ئینگلیزی و فارسییش زیاد بکەین یان ھەر سۆرانییەکە بەسە؟ ھەرچیتان ھەیە، گوێم ڕاگرتووە. گەر پێشتان وایە ھەر نووسەر و کتێب بەسن، ئەوا ھیچ ناکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٠، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:، دەست خۆش. زۆر چاکە. ئەم داڕێژەیەت زیاتر بە چ مەبەستێک دروست کردووە؟ ئاسانکاری لە ئاپدەیتکردنەوە و نەمانی بەستەری مردوو؟ یان بۆ ستانداردسازی؟ یان لایەنی تریشی ھەیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٢، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئازیز سڵاو، سپاس کە بۆچوونی من وەردەگرن، وەک خۆم پێم وایە ئەو دوو بەشە (هەر بە سۆرانیش) تەواوە، چون هەر زیاتر نووسەر و کتێب لە ویکی کاریان لەسەر دەکرێت و دەقێکی وەکوو بووکی گۆڕستانی کۆن یان فایلێکی دەنگی هەڵدەکەوێت. بۆ تەواوکردنی ئەو خشتەیەش و دانانیان دەتوانم یارمەتیتان بدەم. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ دروستکردنی ئەم داڕێژەیە، ھەڵبەتە سوپاس بۆ وەرگرتنی بۆچوونم لەسەر ئەم بابەتە، بۆچوونی من ئەوەیە کە، بەشی نووسەر و کتێب بۆ ئەم داڕێژەیە بەسن، سەبارەت بەو دوو بەشەی تر کە (دەقەکان و فایلە دەنگییەکان)ن، سەرەتا ئەو دەقانەی کە ھەن لە «ڤەژینبوکس»دا ئاماژەیان بە لاپەڕەی ناو ئەو کتێبە نەکردووە کە دەقەکەی تێدا ھاتووە. فایلە دەنگییەکانیش پێویست ناکات، چونکە لە ویکیپیدیا زیاتر سەرچاوەی دەق گرینگە. ئەوانەی کە ئاماژەت پێدا خراپ نین، بەڵام باشترە ئاماژە بە سەرچاوەی ناو کتێبەکە بکرێت، کە ئەم دەقەیە لە لاپەڕە چەند ھاتووە.  زۆر سوپاس! Saad Goran (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک ئارام، منیش لەگەڵ بەڕێز Keenîî ھاوڕام. AHR (وتووێژ) ‏١٤:٠٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا زۆر خۆشحاڵ بووم کە ھەمووتان ھاتن بە دەم باسەکەوە! کاک @Pirehelokan: ھۆکاری دروستکردنی داڕێژەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە. زۆر سپاس بەڕێز @Keenîî: پێم وایە بڕێکی باشی نووسەر/شاعیر و کتێبەکان داخڵ کراون و گەر شتێک ھەیە تۆمار نەکراوە، تکایە زیادی بکە یان گەر بیرۆکەیەکی ترت ھەیە، فەرموو. کاک @Saad Goran: و @Ahrir: و بەگشتی ھەمووان، پێم وایە پێتان باشە ھەر وەک ئێستا بێت و دەق و دەنگ زیاد نەکرێت، وایە؟ ڕاستی وتم گەر بەشی دەق زیاد بکەین، ئەوا باشترە تا زووە لەگەڵ داڕێژەکە بیگونجێنین مادام سەر بە ھەمان پرۆژەن. بۆیەش ئێستا وام وت، چونکە گەر یەک شتی تر زیاد بکەین، ئەوا دەبێت پارامەتری نوێ دروست بکەین و دەستکاریی ئەوانەش بکەین کە ئێستا خراونەتە سەر وتارەکان. گەر ئەو خشتەیەی سەرەوە بخەینە سەر وتارەکان و دواتر بمانەوێت بەشی نوێ بۆ داڕێژەکە زیاد بکەین، ئیشەکەمان لێ قورس دەبێت. وەک دەڵێن قسە لەمسەرەوە خۆشە و لەبەرئەوەی دواتر کاڵەک بە ئەژنۆمان نەشکێنین ئەم باسەم کردەوە. گەر شتێکم لەبیر چووە، ئاگادارم بکەنەوە. لەگەڵ سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەمن چاوێکم لە دەنگەکانی نێو ڤەژینی کرد (دەقەکان ناکاتەوە) هەمووی لە دیوانەکان هەڵگیروان یان هەر هەمان بووکی گۆڕستانی کۆن لە کتێبی شەوارەدا چاپ کراوەتەوە. من وای بۆ دەچم ئەو دوو داڕێژەیە کامڵن و دەق و دەنگ بەشێکن لێیان. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاک @Aram: وەکو لە سەرەوە کە ئاماژەم بە ھۆکارەکەیدا. Saad Goran (لێدوان) ‏١١:٠٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: و @Saad Goran: دەستتان خۆش بێت و ئەوەندەی من لە ئێوە و بەگشتی لە ھەمووان تێگەشتم، پێتان باشە دەستکاریی نەکەین و ھەر وەک ئێستای بمێنێتەوە. زۆر سوپاس بۆ ھەمووتان. گەر بە ھەڵە لە شتێک تێگەشتوومە، تکایە ئاگادارم بکەنەوە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]