واژما فروغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فروغ لەگەڵ میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن، ئازاری ٢٠٠٩، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

واژما فروغ ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ئەفغانستان.[١] لە ساڵی ٢٠٠٩، لەبەرامبەر چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

کاتێک لە پۆلی ٨دابوو، ئەوا فروغ وانەی بە منداڵی خاوەن ماڵەکەیان دەدایەوە، ھەربۆیە خاوەن ماڵەکەش کرێی خانووی لەسەر کەمکردنەوە، بەمەش خۆی و خووشکەکەی توانیان بچنە قوتابخانە.[٣] لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، باروودۆخی ناھەمواری ھەژاری و بێزارکردنی ژنان لە کەمپەکانی ئەفغان لە پاکستان ئاشکراکرد.[٣] لە ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠١، پڕۆگرامێکی بەھێزکردنی ژنانی لە ئەفغانستان کردەوە لەوکاتەی خۆشی لە پیشاوەر (پاکستان) بوو، دواتر لە ٢٠٠١ گەڕایەوە وڵاتەکەی.[٤] فروغ پشتگیری لە سەنتەری گەشەپێدانی ژنان دەکرد، لە شارەکانی قەندەھار، غازنی، ھیرەت و ھەرێمی پەروان لە ئەفغانستان.[٤]

فروغ لە ساڵی ٢٠١٣، بوو بە دامەزرێنەر و بەڕێوبەری پەیمانگای تووێژینەوە بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش.[٢] فروغ بۆ گاردیان دەینووسی لەسەر بابەتەکانی ئەفغانستان. لە ساڵی ٢٠١٠، نووسی لێرە مافەکانی ژنان بوونەتە قوربانی و تاوانبارەکان ئازاددەکرێن.[٥]

واژما پشتگیری ئەمریکای کرد لە ڕێککەوتننامەی کۆتایی ھێنان بەھەموو جۆرە توندوتیژییەکان دژ بەژنان کرد، کە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەفغانستانیش بەڕێکەوتنەکە ڕازیبوو. فروغ لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Secretary of State's 2009 International Women of Courage Awards
  2. ^ ئ ا "Wazhma Frogh - The Independent". Retrieved 1ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Wazhma Frogh: Opening the Doors for Women in Afghanistan | DipNote
  4. ^ ئ ا Institute for Inclusive Security Wazhma Frogh " Institute for Inclusive Security
  5. ^ Wazhma Frogh | The Guardian