ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆریتانیا
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆریتانیا | |
---|---|
![]() | |
وڵاتی وەرزش | مۆریتانیا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | مۆریتانیا |
ڕاهێنەر | Aritz López Garai |
کاپتن | Oumar N'Diaye |
خاوەن | Fédération de Football de la Républic Islamique de Mauritanie |
وێبگە | https://www.ffrim.org/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | MTN |
هەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆریتانیا ( بە عەرەبی: منتخب مُورِيتَانْيَا لِكُرَةِ الْقَدَم )، نازناوی مورابیتەکانلێنراوە لە ئاماژەدان بە شانشینی مورابیتەکان ، نوێنەرایەتی مۆریتانیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان. لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا سەرپەرشتی دەکرێت . [١][٢]تا ئێستا هەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیهانیی فیفا بکات. بەڵام لە جامی ئەمیلکار کابرال کە پاڵەوانێتیەکی ناوچەییە بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا، مۆریتانیا لە ساڵی ١٩٨٠ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا لەهەمان کاتدا میوانداری پاڵەوانێتییەکە بوو . دواتر هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی مۆریتانیا لە ساڵی 1995 پلەی دووەمی جامی ئەمیلکار کابرال بەدەستهێنا دوای ئەوەی یاریی کۆتایی بە ئەنجامی 0-0 بە لێدانی سزا بە سیەرالیۆن دۆڕاند.[٣][٤]لە 18ی تشرینی دووەمی 2018، مۆریتانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-1 لە بۆتسوانا بردەوە گەیشتە پاڵەوانێتییەکە و لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەرکرا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Mauritania - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mauritania - Mauritania - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mauritania seeks Amilcar Cabral Football Cup delay | Magharebia». web.archive.org. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Amilcar Cabral Cup». www.international-football.net. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «AFCON 2019 Match Schedule & Results». BBC News Pidgin. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- مۆریتانیا لە CAF
- مۆریتانیا لە فیفا
- مۆریتانیا لە ماڵپەڕی National-Football-Teams.com
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی مۆریتانیا
- وێنەی تیپی نیشتمانی تۆپی پێی مۆریتانیا