ھەژانی مێشک (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەژانی مێشک (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
هەژانی مێشک
پۆستەری شانۆیی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر لاندسمان
بەرھەمھێنەر
نووسەرپیتەر لاندسمان
لەسەر بنەماییاری مێشک - Game Brains (نووسینی : ژۆن ماری لاسکاس)
ئەکتەران
  • ویل سمیت
  • ئەلێک بالدوین
  • گوگو مباثا ڕاو
  • ئەلبێێرت بڕوکس
  • لوک ویڵسن
  • ئەدیوالێ ئەکۆنیۆ ئەگباژێ
  • دەیڤد منۆڕس
مۆسیقاجەیمس نیوتن
وێنەگری سینەماییسالڤاتۆر تۆرینۆ
مۆنتاژویلیام گۆڵدنگبێرگ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Village Roadshow Pictures
بڵاوکردنەوەکۆلومبیا پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (2015-11-10) (AFI Fest)
  • ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (2015-12-25) (United States)
ماوەی فیلم122 minutes[١]
وڵاتئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٥ ملیۆن دۆلار
داھات٣٦ ملیۆن دۆلار

هەژانی مێشک (بە ئینگلیزی :Concussion) فیلمێکی ئەمەریکی ژیاننامەیی پزیشکی و وەرزشی ساڵی ٢٠١٥ەیە.

فیلمەکە لە دەرهێنان و نووسینی پیتەر لاندسمانە ، و چیڕۆکەکەشی لە کتێبی (Game Brian)ەوە وەرگیراوە کە تیایدا باسی ڕووداوی ڕاستەقینە دەکات و تیایدا باسی دکتۆرێکی نەیجیری بەناوی دکتۆر بێنێت ئۆمالو (ویل سمیت) دەکات کە دژی یەکێتی خولی نیشتمانی تۆپی پێی ئەمریکی دەوەستێتەوە و دەڵێ کەوا یاری ڕەگبی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مێشک و بەمهۆیەشەوە تووشی مەینەتیەکی زۆر دەبێت.فیلمەکە لە نواندنی ئەکتەرانی ئەلێک بالدوین ، گوگو مباثا ڕۆ و ئەلبێرت بڕوکسیشە.کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز فیلمەکەی لە ڕێکەوتی ٢٥ی دیسەمبەری ٢٠١٥ بڵاوکردەوە.فیلمەکە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەر (ویل سمیت) پاڵێورا ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە دەستبەرکردنی خەڵاتەکە.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٢ ، دکتۆر بێنێت ئومالۆ لە یەکێک لە جارەکاندا لاشەی ئەفسانەیەکی "تۆپی پێی ئەمریکی" دێتە بەرد دەستی بە ناوی "مایک وێبستەر" کە یاریزانی تیپی ”ستیڵەرز” بووە.لە کاتی توێکاریی کردنی جەستەی ناوبراودا ئومالو هیچ هۆکارێک نادۆزێتەوە کە بوبێتە هۆی مردنی کەسێک بەو تەندروستییە باشەوە، بۆیە زیاتر فزوڵ دەبێت بۆ ئەوەی بزانێت هۆکاری مردنەکەی چییە بووە و دوای لێکۆڵینەوەیەکی درێژ بەهاوکاری ”جولیان بەێڵز” کە دکتۆری تیپی ”ستیڵەرز”ە ، دکتۆر ئومالو دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە کاتێک یاریزانەکانی تۆپی پێ ئەمریکی سەریانبەر یەکتر دەکەوێت لە کاتی پیکدادانەکاندا، ئەو بەریەکەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکی سەریان بشەڵەقێت.

بە گوێرەی لیکۆڵێنەوەکانی ئۆمالۆ مێشکی مرۆڤ بەرگەی بەریەککەوتنێک دەگرێت کە خێرایەکەی تاکو ٦٠گیگاهێرتزە ، لە کاتێکدا بەشێوەیەکی گشتی خێرایی پێکدادانی سەری دوو یاریزانی تۆپی پێ ئەمریکی ١٠٠گیگاهێرتزە. ئومالو لە لێکۆڵێنەوەکەیدا بۆی دەردەکەوێت کە ئەم پێکدادانە بەردەوامانە لە مەودای درێژدا دەبێت هۆی ئەوەی یاریزاناکە تووشی نەخۆشیەکی ببێت بە ناوی ”سی تی ئی” کە لە بنەڕەتدا کاردەکاتە سەر هزری مرۆڤ و وایلێدەکات ئەقڵی خۆی لە دەست بدات. لە کۆتایشدا چارەنوسی ئەو یاریزانانەی کە توشی ئەو نەخۆشییە دەبن خۆکوشتنە.

دکتۆر ئومالو دژایەتیەکی گەورە دەکرێت لەلایەن بەرپرسانی خولی نیشتمانی تۆپئ پێیەوە، بەو پێیەی دەزانن ئەگەر بێتوو لێکۆڵێنەوەیەکی وەها مەترسیدار ئاشکرا ببێت و خەڵکی پێی بزانێت ئەوا هیج دایک و باوکێك منداڵەکانی خۆی ناخاتە بەر دەست وەرزشێکی وەها کوشندەوە بەمەش پارە و سامانێکی زۆریان لە دەست دەردەچیت. هەر لەسەروبەندی ئەوەی کە ئومالو سەرقاڵی چۆنێتی ئاشکرا کردنی لێکۆڵێنەوەکەیە لەگەل دکتۆر جولیاندا دەبێتە گفتوگۆ و مشتومڕیان . دکتۆر ”جۆلیان” بە توڕەبونێکی زۆرەوە ناوی کۆمەلێک ماددەی پزشیکی مەترسیدار دێنێتەوە کە یاریزانەکان لەخۆیانی دەدەن یاخود دەیخۆن تاکو بەردەوام لە هەمان ئاستی بەرز بمێننەوە. دکتۆر جۆڵیان دەلێت” تۆ دەبێت لەو جیهانەدا بیت بۆ ئەوەی تێبگەیت، تێبگەیت لەوەی کە دەبێت هەموو شتێک بکەیت بۆ ئەوەی ئەوان لە یارێکەدا بمێننەوە. ئەوان گرنگی بە لایەنی تەندروستی نادەن بەڵکو ئەمە بازرگانیە بۆ ئەوان.”

بێگومان بەرپرسانی خولی نیشتمانی تۆپی پێی ئەمریکی لەسەرەتاوە بەهەموو شێوەیەک بەرپەچی دکتۆر ئۆمالو دەدەنەوە و لێکۆڵێنەوەکە بە درۆ دەخەنەوە، دەلێن تۆپی پێ ئەمریکی نابێتە هۆکاری هیچ نەخۆشیەکی مەترسیدار و لەو کاتانەشدا دکتۆر بێنیت ئومالو منداڵەکەی لەدەستدەدا لە نەخۆشخانە و بەیەکجاری ورەی دەروخێ هەربۆیەش بڕیاردەدات ماڵی بگوازێتەوە کالیفۆڕنیا.دوای سێ ساڵ لەو ڕووداوە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی خولی ڕەگبی ئەمەریکی بەناوی "دەیڤ دویەرسن" دووچاری نەخۆشیەکە دەبێتەوە کە ئەویش نەخۆشی " سی تی ئی "ە ، هەربۆیەش بڕیاری خۆکوشتن دەدات و نامەیەک لەدوای بەجێدەهێڵێت و داوادەکات گرینگی بە توێژینەوەکەی دکتۆر بێنێت ئومالو بدرێت دان بەو نەخۆشیەی ئومالو دەنێت و لە ناکەمەدا دەلێ کە مێشکیشی بە خۆبەخشانە بدەنە توێژینەوەکە.هەربۆیەش لە کۆتایشدا کە ناچار دەبن و دداندەنێن بەڕاستی لێکۆڵێنەوەکەی دکتۆر ” بێنێت ئومال”دا، بەهیچ شێوەیەک هەنگاوی جیدی نانێن بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدار یاخود هەڵناستن بە وەستاندنی یارێکە یاخود لا هەڵناستن بە دەرکردنی بڕیاری گرنگ کە لایەنی کەم لە توندوتیژی گەمەکە کەم بکاتەوە.

لەکۆتاییدا ئۆمالو لەلایەن بەرپرسانی کۆشکی سپیەوە هەلێکی گەورەی کاری پێدەدرێ ، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە و دەیەوێ هەر وەکو جاران بە ئاسایی خۆی کار بکات.

نواندن[دەستکاری]

  • وێنەیەکی ویل سمیت لەگەڵ دکتۆر بێنیت ئومالو
    ویل سمیت لەڕۆڵی دکتۆر بێنێت ئۆمالو
  • گوگو مباثا لەڕۆڵی پریما موتیسۆ
  • ئەلێک بالدوین لەڕۆڵی دکتۆر جولیان بەیلس
  • ئەلبێرت بڕوکس لەڕۆڵی دکتۆر سایریل وێلچ
  • ئەدیوالێ ئەکۆنیو ئەگباژێ لەڕۆڵی دەیڤ دویەرسن
  • دەیڤد مۆرس لەڕۆڵی مایک وێبستەر

دەرچوون[دەستکاری]

کۆمپانیای سۆنی فیلمەکەی لە ڕێکەوتی ٢٥ی دیسەمبەری ٢٠١٥ بڵاوکردەوە.

و لەیەکم ڕۆژی نمایشیدا لە بۆکس ئۆفیس توانی ٣٥ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەسەرانسەری ئەمەریکا و کەنەدا.

هەروەها لەکاتی زۆربەی یاریەکانی ڕەگبی ڕێکلامی بۆ دەکرا.

مشتومڕ و کاردانەوەکانی فیلمەکە[دەستکاری]

خێزانی یاریزان (دەیڤ دویەرسن) ، کە یاریزانێکی پێشووی ڕەگبی بوو لەفیلمەکەدا لەکۆتاییدا خۆی دەکوژێ ، ڕایانگەیاند کەوا کەسایەتی دویەرسن بەخراپی نیشاندراوە کاتێ بە دکتۆر بێنێت دەڵێ "بگەڕێوە بۆ ئەفریقا" ، "دوورکەوە لە یاریەکەمان".هەروەها لە دیمەنێکی تری فیلمەکە دویەرسن گاڵتە بەیاریزانی پێشووی ڕەگبی ئەندرێ واتەرز دەکات کاتێ داوای چارەسەری مێشکی دەکات لە یەکێتی نیشتیمانی ڕەگبی.خێزانی دویەرسن ڕایانگەیاند کە ئەم دیمانانە گشتیان لە ڕاستیەوە دووربوون.

لە وەڵامی ئەم تۆمەتانەش ، دەرهێنەر لاندسمان گوتی کە فیلمەکە لەهەموو ڕوێکەوە چیڕۆکەکەی ڕاستە و وەک خۆی گێردراوەتەوە.

هەروەها لە لێدوانێک  بۆ میدیاکان ئەکتەر ویل سمیث گوتی : " بەڕاستی گێڕانی ئەو ڕۆلە کارێکی زۆر سەخت بوو ، بەتایبەت کە خۆم هەوادارێکی سەرسەختی یاری ڕەگبیم " ، هەروەها سەبارەت بە کاردانەوەکان گوتی " زۆرجار یاریزانی ڕەگبی پەیوەندیم پێوە دەکەن و پێم دەڵێن کەوا فیلمەکە لای ئەوان وەک فیلمێکی ترسناک و تۆقێنەر وایە ، بۆیە منیش ئەم ڕۆڵەم لا سەخت بوو".

هەروەها کۆمپانیای سۆنی کە مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی گرتبەوە ئەستۆ هێرشێکی زۆری ڕەخنەگرانی لەسەربوو بەبیانووی ئەوەی فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی زیان بەیاری ڕەگبی وڵاتەکە دەگەیەنێت ، هەربۆیەش کۆمپانیاکە هەستا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و گوتی " نە ویل سمیت دژی ڕەگبیە و نە سۆنیش دژی ڕەگبیە ، ئەمە فیلمێکە کۆمەڵە ڕاستیەکی سەرسەخت دەردەخات و هیچ مەبەستێکی دژی یاری ڕەگبی تیا نییە".

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "CONCUSSION (12A)". British Board of Film Classification. November 2, 2015. Retrieved November 2, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  • خەونەکانی ئەمریکا لە نێو واقعی فلمی Concussion دا (نووسینی بڵند فاتح) [١]