ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هۆژان (ڕێکخراوە)ەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان
جۆرناحکوومی
ئامانجگەشەی زیاتری زمانی زانستیی کوردی و بڵاوکردنەوەی دەقە زانستییەکان بە زمانی کوردی.
زمانی فەرمی
کوردیی ناوەندی
وێبگەhojan.org

ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان ڕێکخراوەیێکی ناحکوومییە کە لە ساڵی ٢٠١٥وە لە ئێراندا چالاکە. ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوەیە کارکردن لەسەر گەشەی زانستی و فەرھەنگیی کوردستانە. پەرەسەندنی ئاستی زانستی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی زمانی زانستیی کوردی وەکوو دوو ئامانجی سەرەکیی ھۆژان ڕاگەیێنراوە. ھۆژان لە ساڵی ٢٠١٧دا گۆڤاری زانستیی ھۆژینی وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستیی بە زمانی کوردی لە ئێران بڵاو کردەوە.[١] ھۆژان ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆیە و داھاتەکەی لەڕێی مافی ئەندامیەتی و فرۆشی گۆڤار دابین دەکرێت.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین[دەستکاری]

لە زستانی ١٣٩٣ی ھەتاویدا، ژمارەیەک گۆڤار وەک تایبەتنامەی ڕێکخراوە لە چاپ درا و بڵاو کرایەوە، بەڵام دواتر، گۆڤاری ھۆژین لە ساڵی ٢٠١٧دا وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستیی گشتی بە زمانی کوردی بە فەرمی لە ئێراندا بڵاو بووەوە.[٢][٣] گۆڤاری زانستیی ھۆژین لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستییە بە شێوەیەک کە نوێترینەکانی زانست لە زمانی پسپۆڕانەوە دەگوازێتەوە بە زمانێکی سادە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان. تا ئێستا دە ژمارە لەم وەرزنامە زانستییە دەرچووە. گۆڤاری زانستی-فەرھەنگیی ھۆژین بە ژمارەی زنجیرەی پێوانەی نێونەتەوەیی ISSN 2645-5080 دەستنیشان کراوە.

بەھۆی بارودۆخی کۆرۆناوە، ژمارە ٩ و ١٠ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بۆ یەکەم جار، لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەی ھۆژان بەبێ ھیچ تێچوویەک بۆ دەستراگێشتنی گشتی بڵاو کرایەوە.[٤]

پلاتفۆرمی سێبەر[دەستکاری]

ڕێکخراوەی ھۆژان لە ساڵی ٢٠١٩دا یەکەم پلاتفۆرمی یارمەتیی ئابووریی جەماوەریی کوردستانی ڕێک خست. لەم پلاتفۆرمەدا پڕۆژەی تایبەتی دیاری دەکرێت و یارمەتی بۆ ئەو پڕۆژانە کۆ دەکرێتەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان". ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان. Retrieved 2021-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "باس نیوز: مجلەی کوردی (ھوژین) برای اولین بار در ایران چاپ و منتشرمیشود".
  3. ^ "خبرنگاران جوان".
  4. ^ "گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ژمارە ۹ و ۱۰". ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان. Retrieved 2021-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ دەستپێکی پلاتفۆرمی سێبەر ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی فەرمی