نەخشەی تۆپۆگرافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی نەخشەی تۆپۆگرافی

نەخشەی تۆپۆگرافی (بەئینگلیزی:Topographic map) یەکێکە لە جۆرەکانی نەخشە کە تایبەتمەندە بە پیشاندانی شێوازی ڕاستەقینەی هەر ڕووبەرێکی دیاریکراو لە زەوی لەسەر نەخشە. لە نەخشەی تۆپۆگرافیدا هەموو تایبەتمەندییەکان (سرووشتی یان درووستکراوی مرۆڤ) نەخشە و بەپێی پێوەر (Scale)ێکی دیاریکراو دەخرێتە بەرچاو. نەخشەی تۆپۆگرافی بەرزی و نزمی یان چاڵ و کۆسپەکانی سەر زەوی پیشان دەدات.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەمین نەخشەی تۆپۆگرافی کە بە تەواوی وڵاتێک نیشان بدات، لە ساڵی ١٧٨٩دا لە وڵاتی فەڕەنسادا کێشرا. لە ساڵی ١٨٠٢دا کۆمپانیای هیندی ڕۆژهەڵاتی پرۆژەیەکی دەست پێکرد کە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەدا بە دەستی کۆمپانیای بریتیش ڕاج دوایی هات و توانیان بەرزی و نزمییەکانی ھیمالایا ئەندازە بگرن.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی؛ مارچی ٢٠١٥