نۆکەندی پەنەما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نۆکەندی پەنەما (بە ئیسپانی: Canal de Panamá) ڕێڕەوێکی کەشتیوانییە بە درێژایی ٤٨ مەیل (٧٧/١ کیلۆمەتر) لە وڵاتی پەناما. ئەم نۆکەندە ڕێگەیەکی قەدبڕە لە نێوان ئوقیانوسی ئەتڵەسی و ئوقیانووسی ھێمن. ئۆکەندەکە یەکێکە لە گەورەترین و دژوارترین پڕۆژە ئەندازیارییەکانی جیھان، ڕێگەی ٢٢٥٠٠ کیلۆمەتری نێوان سانفڕانسیسکۆی کالیفۆڕنیاو شاری نیویۆرکی کورت کردەوە بۆ ٩٥٠٠ کیلۆمەتر.

لە کاتێکا کە ئەگەر ئەم کەناڵە نەبوایە کەشتییەکان لە زەریای ھێمنەوە ناچاربوون تەواوی ئەمریکای لاتین تەی بکەن تا بگەنە زەریای ئەتڵەسی، بیرۆکەی ئەم کەناڵە لە سەدەی ١٦ەوە سەری ھەڵدا و لە ساڵی ١٨٨١ بۆ ١٨٩٤ فەڕەنسییەکان بۆیەکەمجار ئەو ھەنگاوەیان نا بۆ کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە.

لە ساڵی ١٩٠٠ پڕۆژەکە تەواوکرا لەلایەن ئەمریکاوە و لە ١٥ی ئابی ١٩١٤ بۆیەکەمینجار بەکارھات، لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکەە ٢٧٬٥٠٠ کرێکار بوونە قوربانی.

پانۆرامایەک لە نۆکەندی پەنەما

سەرچاوەکان[دەستکاری]