بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نۆمینەی حاجیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نۆمینەی حاجیان دە ڕۆژی سەرەتای مانگی زولحەججەن لە ڕۆژژمێری کۆچی، ئەو ڕۆژانە گەورەتر و گرینگترن لە ڕۆژەکانی تری ساڵ، و بەندایەتی و کاری چاکە زۆر ئەنجام دەدرێ لەلایەن موسڵمانانەوە، ئەو دە ڕۆژە دەکەوێتە کاتی حەج، ڕۆژی نۆیەم ڕۆژی عەرەفەیە کە باشترین ڕۆژی ساڵە، و کۆتایییەکەی ڕۆژی جەژنی قوربانە.[١][٢][٣]

لە قورئاندا

[دەستکاری]
  • ﴿لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ ۝٢٨ [حەج:٢٨] (کوردی: سوپاس و ستایشی خوای گەورە دەکەن لە کۆمەڵێک ڕۆژی دیاریکراودا، واتا ڕۆژەکانی نۆمینەی حاجیان)
  • ﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍ ۝٢ [فەجر] (کوردی: سوێند بە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، (ھەندێک لە زانایان دەڵێن مەبەست پێی ڕۆژەکانی نۆمینەی حاجیایانە))

لە فەرموودەدا

[دەستکاری]
  • پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: ھیچ ڕۆژێک نییە کار و کردەوەی چاک لەلای خوای گەورەتر بێت خۆشەویستربێت لەو دە ڕۆژە، گوتیان تەنانەت جیھادیش لە پێناوی خوا؟ پێغەمبەر گووتی تەنانەت جیھادیش لە پێناوی خوا تەنیا ئەگەر کەسێک خۆی سامانەکەی لە جیھادەکەدا تێدابچن و نەگەڕێنەوە.[٤]
  • ھەروەھا دەڵێت: ھیچ ڕۆژێک نییە کاری چاکە لەلای خوای گەورە خۆشەویستربێت لەو دە ڕۆژە، بۆیە زۆر ئەڵاھو ئەکبەر و ئەلحەمدولیللا و لا ئیلاھە ئیلاڵڵا و سوبحانەڵڵا بکەن.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذی الحجة (نۆمینەی حاجیان) | پایگا اطلاع ڕسانی اصلاح». www.islahweb.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «پلەو پایەی دە ڕۆژی مانگی (نۆمینەی حاجیان). . www.dangiislam.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «نۆمینەی حاجیان: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «الموسوعة الحدیثیة». dorar.net (بە عەرەبی). لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. الصلابی، د علی. «عشر ذی الحجة.. دروس وفضائل». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.