نوێژەبارانە
ڕواڵەت
(لە نوێژە بارانەەوە ڕەوانە کراوە)
نوێژە بارانە (بە عەرەبی: صلاة الإستسقاء) یەکێکە لە نوێژە سوننەتەکان، کە لەکاتی نەبارینی باران بە دوو ڕکات نوێژ لەدەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت. سوننەتە پیاو و ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن، و سوننەتە ئاژەڵان ببرێنە دەرەوە بۆ شوێنێک نزیک موسەلا. دوای تەواوبوونی نوێژ، ئیمام وتارێک بۆ خەڵکی دەدات کە تێیدا داوایان لێ دەکات بگەڕێنەوە لای خوای گەورە و تەوبە بکەن، و لەو ڕۆژەدا یارمەتی ھەژاران بدەن. پێویستە خەڵک لەو ڕۆژەدا خەریکی یادی خوا، نوێژ و چاکەکاری بن، و سوننەتە لەکاتی نوێژدا جلەکانیان ھەڵبگێڕنەوە. ئەگەر کەسێکی چاک و خێرۆمەند ھەبوو، واباشە داوای دوعای لێ بکرێت.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «كيفية صلاة الاستسقاء وشروطها وثوابها كما جاءت عن النبى والصحابة». اليوم السابع. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «كيفية صلاة الاستسقاء». موضوع (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «صلاة الاستسقاء.. كيفيتها.. وقتها - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |