نوێژی جێژن (ئیسلام)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نوێژی جەژن (ئیسلام)ەوە ڕەوانە کراوە)

نوێژی جێژن (عەرەبی: صلاة العيد) لە ئیسلامدا لە ھەر ساڵێک دوو جار ئەنجام دەدرێت، کە یەکێکیان دوای تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان و کۆتایی ئەرکی ئایینی موسوڵمانان و بەڕۆژووبوونیان، هەرچی ئەوی دیکە کە زیاتر تایبەت بەو کەسانەی کە سەردانی ماڵی خودا (مەککە و مەدینە - سعوودیە) دەکەن. ئەنجامدانی نوێژەکانی هەردوو ێژنەکە دوای (هەڵهاتنی خۆر) ئەنجامدەدرێت، کە پێشتر لە کاتی (نوێژی بەیانی) و تا کاتی هەڵاتنی خۆر (قورئان) لەلایەن موسڵمانان دەخوێنرێت و هاوکاتی خوێندنەوەی قورائاندا (تەکبیر) دەوترێتەوە و دوای ئەنجامدانی نوێژی جێژن جەژنی موسوڵمانان دەست پێدەکات کە جێژنی ڕەمەزان تاوەکوو سێ ڕۆژ دوای ئەنجامدانی نوێژەکە بەردەوام دەبێت و جێژنی قوربانیش تاکوو چوار ڕۆژ دوای ئەنجامدانی نوێپی جێژن بەردەوام دەبن. وە نوێژەکەش جۆری (سوونەتە).

ئەنجامدانی نوێژەکە[دەستکاری]

دوای هەڵهاتنی خۆر لە ناوچاکە، نوێژی جێژن وەک هەر جێژنێکی تر بە وتنی مەبەست (نیەت) دەست پێدەکات بێگوومان بەهۆی چەند لێژنەیەکی تایبەتەوە دەبێت ڕۆژەکە بە جێژن دیاریکرابێت. نوێژەکە لە دوو (رکحات) پێکدێت و لە هەردوو رکحاتەکەدا بۆ ماوەی شەش جار (سبحانالله والحمدرالله ولا اليه الا الله والله أكبر) دواتریش وتنی سورەتی (فاتیحەیە) وە گشت ئەرکەکانی تری وەک هەر نوێژێکی ترە.

جۆرەکانی جەژن لە ئیسلامدا[دەستکاری]

یەکەمیان دوای کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزانە کە هەر بە جێژنی ڕەمەزان ناسراوە.
دووەمینیشیان جێژنی قوربانە کە زیاتر لە ئایینی ئیسلامدا پەیوەندی زیاتری بە حاجیەکانەوە هەیە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]