نموونەی کایە
نموونەی کایە | |
---|---|
لقی | کایەی ڤیدیۆیی، trial version |
نموونەی کایە لەنێو کورد زیاتر بە دیمۆ ناسراوە (بە ئینگلیزی: Demo Game) زۆربەی کات نموونەی کایەیەک بۆ کەمی بوودجەی گەشەپێدەری ئەو یارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فرۆشتنی وەشانی دیمۆی (ناتەواو)ی یارییەکەوە، بتوانێت پارە کۆبکاتەوە و بەردەوامی بە زنجیرەکە بدات تا تەواوکردنی، یان هەندێک جار ڕەنگە گەشەپێدەرەکە تەنانەت مەبەستی ئەوە نەبێت کە بەردەوام بێت لە تەواوکردنی یارییەکە، بەهۆی ئەمانەوە نموونەکە بۆ فرۆشتن دانراوە. وەک یاری "ژیان سەیرە و ئەساسینز کرید ٣". بەزۆری نموونەکان لەلایەن بڵاوکەرەوەی یارییەکەوە بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بەکارهێنەران بدات هەست بە یارییەکە بکەن پێش ئەوەی بڕیار بدەن کە ئایا وەشانی تەواو بکڕن یان بیهێڵنەوە. نموونە (دیمۆ) بریتییە لە وەشانێکی سنووردار لە یارییەک کە ڕێگە بە یاریزانە ئارەزومەندەکان دەدات پێش کڕینی تاقی بکەنەوە.[١] نموونەکانی ئەم جۆرە بەتەواوی ھەمان یاریکردنیان ھەیە وەک وەشانی کۆتایی، ھەرچەندە زۆر بەش و توخمە جیاوازەکانی یارییەکە لە نموونەکەدا سنووردارن بە بەراورد بە وەشانی تەواوی یارییەکە. وەشانێکی تاقیکاری یاری ڤیدیۆیی کە سنووردارە بە کاتێکی دیاریکراو یان خاڵێکی پێشکەوتن، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی یاریزان یارییەکە بکڕێت ئەگەر حەزی لێی بێت.[٢] دیمۆی یارییەکان لە شێوەی شەیروێری و دیسکی تاقیکاری و نەرمامێری دابەزێنراو و نموونەی تەکنیکی دێن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Game demo»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «Welcome to... NIMROD!». goodeveca.net. لە 23 July 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 24 October 2007 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Orlando, Greg (15 ئایار 2007). "Console Portraits: A 40-Year Pictorial History of Gaming". Wired News. Archived from the original on 16 May 2008. Retrieved 7 May 2022.
- ^ «Everything you need to know about making and releasing a demo». GamesIndustry.biz (بە ئینگلیزی). لە 2021-11-15 ھێنراوە.