بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناگیھان ئاکارسەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناگیھان ئاکارسەل (لە دایکبووی ١٩٧٦ لە گوندی خێلیکان، پارێزگای قۆنیە- مردووی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢)[١] ژنە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بوو.[٢] ئەو لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە نزیک ماڵەکەیدا لە سلێمانی تیرۆرکرا، بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان ئەوا بەهۆی نزیکی ناگیهان لە پەکەکەوە تیرۆرکرا.[٣][٤]

ناگیھان بەهۆی بۆچوونە سیاسییەکانییەوە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٧، زیندانی کراوە. دوای ئازادبوونی، لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ بووەتە ڕۆژنامەنووس و لە دەزگای میدیایی دیجلە کاری کرد.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «ناگیهان ئاکارسەل کێ بوو؟». کوردی - RojNews.News. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئیدانەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل دەکات». hawlati.co (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Women's rights activist from Turkey shot dead in center of Sulaimani». www.rudaw.net. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «ناگیهان ئاکارسەل: ژنی بەڕێکخستنکراو بناغەی گۆڕینی کەلتوری دەسەڵاتی پیاوسالارییە». کوردی - RojNews.News. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.