بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناو کنیاو پاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناو کنیاو پاو

ناو کنیاو پاو کچە چالاکوانێکی ئاشتییە لەبواری مافەکانی ژنان کاردەکات. میانمار.[١] ناو سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ژنانی کارین. لە ئازاری ٢٠١٩، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣][٤]

ناو کنیاو پاو لەدایکبووی تایلەند، لەتەمەنی بچووکیدا ژیانی لەکەمپی پەنابەران بەسەربردووە. خێزانەکەی ناچاربوونە ماڵباتی خۆیان جێبھێڵن و ڕابکەن لەترسی چەوساندنەوە. خێزانی ناو، لەپال ١١٠ ھەزار لە خەڵکی نەتەوەی کارین لە ئێستادا لەیەکێک. لەحەوت کەمپی پەنابەران دەژین کە بەدرێژایی سنووری تایلەند-بۆڕما ڕایانکردووە.[٥]

لە ساڵی ١٩٩٩، ناو دەستیکرد بە کارکردن بۆ ڕێکخراوی ژنانی کارین (KWO)، کە کۆمەڵەیەکبوون کاریان لەسەر گەشەپێدان و ژیاندنەوەی ژنانی ناو کامپ دەکرد لەسەر سنووری تایلەند. لە شووباتی ٢٠١٣، لە ٦ەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوەکە ئەوا ناو کنیاک پاو کرایە سکرتێری گشتی. ناو چەندین خوولی لەبواری مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی ژنان و دیموکراسی بە ئەندامانی ڕێکخراوەکەی گوتەوە. ناو ھەوڵی جیددی دا لەپێناو گەیاندنی دەنگی ئازارەکانی خەڵکی کارین بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی، ناوبراو بوو بەپارێزەر و دەنگی خەڵکی کارین.[٥]

ناو لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان لەکونسڵی مافەکانی مرۆڤ بەشداربوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیاندن و زانینی باروودۆخی ژنانی نێو کەمپەکان و ڕەوشی مافەکانی مرۆڤە لە بۆڕما و بەدرێژایی سنوورەکانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards». US Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Myanmar Woman to Receive the 2019 International Women of Courage Award». Mizzima. ٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. «US honours Irish sister for work in Sudan». Ellen Coyne. The Times. ٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. «Myanmar Woman to Receive 2019 International Women of Courage Award». US Embassy in Burma. ٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. 1 2 «APHEDA People: Meet Naw K'Nyaw Paw (Karen Women's Organisation)». Union Aid Abroad-APHEDA (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.