ناوچەی تیانھێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیانھێ
天河区
Tianhe District
شارۆچکەی نوێی ژووژیانگ
شارۆچکەی نوێی ژووژیانگ
Map
██ تیانهێ لە گوانگژۆ
██ تیانهێ لە گوانگژۆ
وڵاتچین
پارێزگاگوانگدۆنگ
پارێزگای لاوەکی: شار لە ئاست ژێر-پارێزگاگوانگژۆو
ڕووبەر
 • سەرجەم٩٦٫٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٧٫١٩ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (2014[١])
 • سەرجەم١٬٥٠٦٬١٠٠
 • چڕی١٦٬٠٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠٬٠٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC+8 (China Standard)
کۆدی پۆست
٥١٠٦٣٠
کۆدی تەلەفۆن٠٢٠
وێبگەhttp://www.thnet.gov.cn/

ناوچەی تیانھێ (بە چینی:天河区) یەکێکە لە یازدە ناوچانەکانی گوانگژۆو و پایتەختی پارێزگای گوانگژۆو، لە چین ناوی تیانھێ بە مانای ڕووبار لە ئاسمان یان گەردوون دێت، وە ھەروەھا ناوێکی چینییە بۆ ڕێگای شیری ھاوسنوورە لەگەڵ ناوچەکانی وەک ناوچەی یوێسیو بەرەو ڕۆژاوا، ناوچەی باییون بەرەو باکوورو ناوچەی ھوانگپو بەرەو ڕۆژھەڵات، ناوچەی ھایژو بەرەو باشوور، کە لەیەکتریش جیابوونەتەوە بەھۆی ڕووباری مرواری.

مێژوو[دەستکاری]

دانیشتووانی ئەم ناوچەیە پێش تۆمارکردنی مێژوو لە سەردەمی شارستانی نیۆلیسیک جێگیر بوون لە بەشی لاونگدۆنگ (龙洞村) لە سەردەمی زنجیرە فەرمانڕەوایی سۆنگ ناوچەی تیانهێ ناوی داشویسو (大水墟؛ شارۆچکەی ڕووباری گەورە) بوو، ڕووبەری ناوچەی تیانهی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەزار ساڵ بەشێک بوو لە شارستانی پانیوو، بەڵام لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ بۆ ١٩٥٨ وردە وردە ئەم ناوچەیە خرایە ژێر ئیدارەی گوانگژۆو، بەڕزگارکردنی گوانگژۆ لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٩دا دوو ناوچە لە ناوچەی تیانهێ هەبوون، کە ناویان شاھێ (沙河区) و شیپای (񋇻牌区) بوون، لە ساڵی ١٩٥١ هەردوو قەزاکە یەکخراون بۆ مەڵبەندی بایوون کە تازە دامەزرابوون، لە کاتێکدا پێنج ساڵ دواتر بایوون زیاتر تێکەڵ کرا لەگەڵ ناوچەی هوانگپو و سیانجیاوۆ بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی گشتگیری دەوروبەری شار (郊区)، لە ساڵی ١٩٦٠دا جیاوچوو هەڵوەشایەوە و ئەو ناوچەیەی کە لە تیانهیێ هاوچەرخ پێکهاتبوو بوو بەناوچەی هوانگپو، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشێک لە جیاوکوو جیابووەوە و دواتر حوکومەتی چین بەفەرمی ناوچەی تیانهێی دامەزراند[٢].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 2014年广州市人口规模及分布情况 (بە چینی). Retrieved February 13, 2014. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Tianhe | district, Guangzhou, China | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-11.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]