بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناولەپی زێڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پالمە دۆر
شوێنکان
وڵات فەڕەنسا
پێشکەشکارفێستیڤاڵی فیلمی کان
یەکەم خەڵات لە١٩٥٥
وێبگەی فەرمیhttp://www.festival-cannes.com

ناولەپی زێڕین (گۆکردنی فەڕەنسی: [palm(ə) dɔʁ]، پالمە دۆر) بەرزترین خەڵاتە کە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان دەبەخشرێت.[١] لە ساڵی ١٩٥٥ لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکەوە ناسێندرا. پێشتر لە ساڵی ١٩٣٩ تا ١٩٥٤ بەرزترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکە خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بوو.[١]

پالمە دۆر بە شێوەیەکی گشتگیر بە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی پیشەسازی فیلم دادەنرێت.[٢][٣][٤][٥]

مێژوو

[دەستکاری]
ئاڵای کۆمەڵەی کان

لە ساڵی ١٩٥٤ ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کان بڕیاریاندا ساڵانە خەڵاتێک پێشکەش بکەن، کە ناوی خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لێنراوە، کە ساڵانە بە دیزاینێکی نوێ لەلایەن ھونەرمەندێکی ھاوچەرخەوە پێشکەش دەکرێت. دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە بانگھێشتی چەندین زێڕینگەری کرد بۆ پێشکەشکردنی دیزاینی دارخورمایەک، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ئاڵای شاری کان، کە خاوەنی ئەفسانەی بەناوبانگی سانت ئۆنۆراتە.[٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «The Palme d'or – From its creation to the present day». festival-cannes.com. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Why the Cannes Film Festival matters (and how to pronounce it)». Vox. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Cannes 2017: Sweden's Ruben Östlund wins Palme d'Or for 'The Square' – France 24». France 24 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ Hammond، Pete (١١ی ئایاری ٢٠١٦). «Cannes Vs Oscar: Why The Palme d'Or And Best Picture Academy Award Don't Make A Perfect Match». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «'Scarecrow' (1973) – Cannes: All the Palme d'Or Winners, Ranked». The Hollywood Reporter. ١٠ی ئایاری ٢٠١٦.
  6. ^ Bouthier de La Tour، Mathilde (٧ی ئایاری ٢٠١٨). «Histoire de la Palme d'or, de Lucienne Lazon à Chopard». Journal des Femmes (بە فەرەنسی). لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.