بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فەرمی فێستیڤاڵەکە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین (Berlinale) (بە ئینگلیزی: Berlin International Film Festival)یەکێکە لە فێستیڤاڵە سینەمایییە بەناوبانگەکان و کۆنترین فێستیڤاڵەکانی جیھان، کە ھەموو ساڵێک لە مانگی شوباتدا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لەگەڵ فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز و فێستیڤاڵی فیلمی کان، بە گرنگترین ڕووداوی فیلم لە ئەورووپا دادەنرێت. ئەم فێستیڤاڵە ھەموو ساڵێک خەڵاتی ورچی زێڕین و ورچی زیو دەبەخشێتە براوەی بەشی سەرەکی. ورچەکە بە ھێمای شاری بەرلین ناسراوە. ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ فیلم لە بەشە جیاوازەکانی ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێن. سەرۆکی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٩ دیتەر کاسلیک بوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ماریێت ڕیزنبیک بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارلۆ چاتریان بەڕێوەبەری ھونەری ئەم فێستیڤاڵەیە. لە ساڵی ٢٠١٩دا ٣٣١ ھەزار و ٦٣٧ بلیتی سینەما بۆ فێستیڤاڵەکە فرۆشراوە. فێستیڤاڵی بەرلین لە ساڵی ١٩٥١، لە سەرەتای شەڕی سارددا، وەک پێشانگایەکی جیھانی ئازاد دروستکراوە؛ و لەبەر ئەوەی ئەم فێستیڤاڵە لە ناوەڕاستی گێژاوی نێوان شەڕەکاندا دروست بووە، تا ئەمڕۆش بە یەکێک لە فێستیڤاڵە سینەمایییە سیاسییەکانی جیھان ناسراوە. ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥١ بە نمایشکردنی فیلمی ڕیبێکا کرایەوە کە لە دەرھێنانی ئەلفرێد ھیچکۆک بوو. کارگەی نۆواک لە ئەڵمانیا لە یەکەم ساڵی فێستیڤاڵەکەوە تا ئەمڕۆ خەڵاتی ورچی زێڕین بەرھەم دەھێنێت. بەشە جیاوازەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە ٦ بەشی پێشبڕکێ، ٤ بەشی لاوەکی، ٢ بەشی بازاڕ، بەشی پشتیوانی دارایی، و بەشی گەڕان بەدوای بەھرەمەندەکان.[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Berlinale: Berlin's International Film Festival Adapts – Again in 2022». german-way.com. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Germany، SPIEGEL ONLINE, Hamburg (١١ی شوباتی ٢٠١٠). «60 Years of Berlinale: A Film Festival of Propaganda, Stars and Scandal». Der Spiegel. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ Wong، Cindy H. (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Film Festivals: Culture, People, and Power on the Global Screen (بە ئینگلیزی). Rutgers University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٣٥-٥١٢١-٠. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Oscar Martay». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.