ورچی زێڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی خەڵاتی ورچی زێڕین

ورچی زێڕین (بە ئینگلیزی: Golden Bear) بەرزترین خەڵاتە کە بۆ باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین دەبەخشرێت. ورچ ئاژەڵێکی ناسراوی بەرلینە، لەسەر ھەردوو ئاڵای بەرلین و ئاڵای درووشمی بەرلین دیارە. براوەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە ساڵی ١٩٥١ لەلایەن پانێڵێکی ئەڵمانیای ڕۆژاواوە دیاری کران، کە پێنج براوەی خەڵاتی ورچی زێڕین بوون، کە بەپێی پۆل و چەشنەکان دابەشکراون.[١] لە نێوان ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٥٥ براوەی خەڵاتی ورچی زێڕین لەلایەن ئامادەبووانەوە دیاری دەکرا. لە ساڵی ١٩٥٦ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکان بە فەرمی فێستیڤاڵەکەیان گۆڕی و لەو کاتەوە لەلایەن لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتییەوە خەڵاتی ورچی زێڕین بەخشرا.[٢] پەیکەرەکە ورچێک لەسەر قاچی دواوەی وەستاوە و لەسەر بنەمای دیزاینی پەیکەرتاشی ئەڵمانی ڕێنی سینتێنیس لە ساڵی ١٩٣٢ لەسەر ئاڵاکانی بەرلین کێشاوییەتی و کە دواتر بووەتە ھێمای فێستیڤاڵەکە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ورچەکە ٢٠ سم (٧٫٩ ئینج) بەرزە و لەسەر بنەمایەک جێگیر کراوە کە ناوی براوەکەی تێدا ھەڵکەندراوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Juries 1951".
  2. ^ "- Berlinale – Archive – Annual Archives – 1952 – Juries".
  3. ^ "Eventful Berlinale". deutschland.de. February 19, 2020. Retrieved April 9, 2020.