مێھدی ئەخەوان سالیس
مێھدی ئەخەوان سالیس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٠ ڕەشەمەی ١٣٠٧ |
مەرگ | ٤ خەرمانانی ١٣٦٩ تاران |
نەتەوە | ئێرانی |
پیشە | شاعیر |
چەشن | شیعری نوێ و کلاسیک |
مێھدی ئەخەوان سالیس (١٠ ڕەشەمەی ١٣٠٧ مەشھەد - ٤ خەرمانانی ١٣٦٩ تاران)، شاعیری بەناوبانگی ئێرانی بوو. ئەخەوان سالیس لە شێعرەکانیدا «م. امید»ی هەڵبژاردووە وەک نازناوی شێعری. زۆربەی شێعرەکانی بواری کۆمەڵایەتی و ھەندێکجار بارودۆخ و ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی لەخۆ دەگرن، ئەخەوان سالیس لە ھۆنینەوەی شیعری کلاسیکدا بەتوانا بوو و لە دواییدا ڕووی کردە ھۆنراوەی نوێ. لە ھەر دوو شێوازی نوێ و کلاسیکدا شێعری ھەیە. شێعری «زستان» بە یەکێک لە شاکارەکانی لە قەڵەم دەدرێت.
نموونەی شێعری
[دەستکاری]نموونەیەک لە شێعری ئەخەوان سالیس بە کوردی (وەرگێڕانی:فەرامەرز ئاغابەیگی)
باوەلێ (قاصدک)
باوەلێ! باس و ھەواڵی چ لە گۆڕێیە بڵێ؟
تۆ ھەواڵھێنی چ شوێنێکی، لە کێھا کەسەوە؟
خۆش ھەواڵ بی ھەموو سەردانێ، کەچی
لە دەور دەرکە و بانم
بێ سەمەر ھەڵدەخولێی، دێیت و دەچی!
چاوەڕێی ھیچ خەبەرێ نیم، باوەلێ!
نە لە یارێ، نە لە ھیچ کەس، نە لە زێدێ
تۆ بڕۆ شوێنێ ھەبێ ھاودەم و ھاودەنگ،
تۆ بڕۆ شوێنێ کە بۆت دیدە لەڕێ بن.
باوەلێ! گشت لە دڵمدا، چەم و گوێ، کوێر و کپن!
دەخە دەس ھەڵگرە لەو مەوتەنی خۆت چەندە غەریو
پەیکی ئەزموون ھەموو تاڵاو و خەفەت،
بە دڵم ئێژێ سەرانسەر تۆ درۆی
تۆ پەڕانپەڕ خەڵەتانیت و فریو.
باوەلێ! بێژە بەڵام، داخ و گەلێ ئاخ!
ھەر بەڕاست ھاوسەفەر و ھاودەمی با بووی؟
بێژە ئاخر تۆ بەرەو کوێ سەفەرت کرد؟ بڵێ ئادەی...!
خەبەرێ ئاخۆ لە شوێنێ ھەیە ھێشتا؟
خۆڵەمڕ ماوە گڕ و تینێکی تێدا؟
لە وەجاغێ ــ کە بەھیوای گڕ و ھیچ کڵپە لەوا نیم ــ
وردە ئاورینگێ بەدی دەکرێ ئەمێستا؟
داخ و وەیلێ! باوەلێ!
ھەوری عالەم ھەموو تێکڕا
بەشەو و ڕۆژ لە گریندان لە دڵمدا!
(باوەلێ: پەپوولەپایزە، کەوکەڤۆک، بایلکە، باویلکە، باویلێ (قاصدک).)
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مهدی اخوان ثالث»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێھدی ئەخەوان سالیس تێدایە. |