مەولوودنامە
ڕواڵەت
(لە مەولوونامەەوە ڕەوانە کراوە)
مەولوودنامە بریتییە لەو دەقانەی کە بە شێعر یا پەخشان لەسەر لەدایکبوونی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام نووسراون. مەولوودنامەکان بەشێکی گرنگی ئەدەبی کلاسیکی کوردین[١][٢] و مەولوودنامە بە ھەموو زاراوەکانی کوردی نووسراون. لە بەناوبانگترین نموونەی مەولوودنامەکان مەولوودنامەی مەلای باتە و شێخ حسێنی قازین[٣] کە لە نموونەی شێعر و پەخشانە ھەرە کۆنە کوردییەکانن. مەولوودنامەکان زۆر جار لە کۆڕی مەولوودنامەدا بە کۆمەڵ لەگەڵ دەف دەخوێنرێنەوە.
نموونەی مەولوودنامە
[دەستکاری]مەولوودنامەکەی مەلای باتە ئاوەھا دەست پێدەکات:[٤]
حەمدێ بێحەد بۆ خودایێ عالەمین | ئەو خودایێ دایە مە دینێ موبین | |
ئەم کرینە ئوممەتا خەیرولبەشەر | تابعێ وی موقتەدایێ ناموەر | |
ئەو خودایێ مالکێ مولکێ عەزیم | دایە مە میراسێ قورئانێ کەریم |
پەراوێزەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- قەرەداغی، م. ع. "بووژانەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕووی دەستنووسەکانیانەوە،" دەزگای ئاراس، ٢٠٠٨.
- مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢
- سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |