مەسەلە گەورەکە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەسەلە گەورەکە
چەشنفیلمی بەڵگەنامەیی
وڵاتی بنەڕەتعێراق
زمانی سەرەکیعەرەبی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
دەرھێنەرمحەممەد شوکری جەمیل
ئەکتەرانئۆلیڤەر ڕید، جۆن بارۆن، جەیمس بۆلام، ھێلین ڕایەن
بەڕێوەبەری وێنەگرتنجاک ھیلدیارد
ئێدیتەربیل بلاندن
ئاوازدانەرڕۆن گودووێن
بەرھەمھێنەرسەددام حوسێن

مەسەلە گەورەکە یەکێکە لە فیلمە بەناوبانگە عێراقییەکان (و لەژێر ناوی پێکدادانی دڵسۆزییەکان «clash of loyalties» ناسرابوو).

فیلمەکە لە ساڵی ١٩٨٣ لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا بەرھەم ھێنرا.[١] [٢] فیلمەکە باس لە شۆڕشی بیستەم و ڕووداوەکانی دەکات، ھەروەھا باس لە چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی عێراقییەکان دەکات لەدژی داگیرکاریی بەریتانیا لەو ماوەیەدا. فیلمەکە لە عێراق و لە ستۆدیۆکانی سینەما لە بەغدا و لە گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا و لە زەلکاوەکانی دیجلە و فورات و بابل و کووت وێنەگیراوە، سەرەڕای شەڕی نێوان عێراق و ئێران.

فیلمەکە لە دەرھێنانی دەرھێنەری عێراقی محەممەد شوکری جەمیل بووە و بەرھەمی کۆماری عێراق بوو. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڕەمەزان کاتیع و محەممەد شوکری جەمیل و لەتیف جوورفانی نووسراوە.

تێچووی فیلمەکە ٢٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو و ماوەی فیلمەکە ١٨٤ خولەک بوو. پاڵێوراوی خەڵاتی زێڕین بوو لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمایی مۆسکۆ لە ساڵی ١٩٨٣.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "معلومات عن المسألة الكبرى على موقع kinopoisk.ru". kinopoisk.ru. Archived from the original on 29 أكتوبر 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "معلومات عن المسألة الكبرى على موقع elfilm.com". elfilm.com.[بەستەری مردوو]