مەستی عیشق
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| مەستی عیشق | |
|---|---|
| سەرناو | مست عشق، Mesti Aşk |
| چەشن | دراما، فیلمی مێژوویی، فیلمی ڕۆمانسی |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ |
| وڵاتی بنەڕەت | ئێران، تورکیا |
| زمانی سەرەکی | زمانی فارسی، زمانی تورکی |
| دەرھێنەر | حەسەن فەتحی |
| سیناریۆنووس | حەسەن فەتحی، فەرھاد تەوحیدی |
| بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Morteza Poursamadi |
| ئێدیتەر | Meysam Molaei |
| ئاوازدانەر | Fahir Atakoğlu |
| بەرھەمھێنەر | Mehran Broumand |
| ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
مەستی عیشق (بە فارسی: مست عشق) فیلمێکی درامای مێژوویی ڕۆمانسییە کە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بە ھاوبەشی بەرھەم ھێنراوە، لە دەرھێنانی حەسەن فەتحی و نووسینی فەتحی و فەرھاد تەوحیدی. فیلمەکە پارچەیەکە لە ژیانی مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەورێزی لەگەڵ ڕۆڵگێڕانی پارسا پیروزڤەر و شەھاب حوسێنی.[١][٢] جگە لە ئەکتەرە ئێرانییەکان، ئەکتەرە تورکەکانی وەک بێنسۆ سۆراڵ و ھاندە ئەرچێڵ و ئیبراھیم چەلیلک کۆڵیش ڕۆڵیان تێدا بینیوە.
فیلمەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئێران بڵاوکرایەوە، و ڕاستەوخۆ بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای ئێرانی. فیلمەکە ھەروەھا بووە پڕفرۆشترین فیلمی ئێرانی کە لەسەر چەشنی کۆمیدی نەبێت.[٣]
چیرۆک
[دەستکاری]فیلمەکە دەربارەی شاعیری سەدەی ١٣م مەولانای ڕۆمیییە، و باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ شەمسی تەورێزی دەکات. باس لە خۆشەویستی و ئەو ئیلھامە دەکات کە شەمس لەسەر مەولانا ھەیبووە لە ڕووی ژیان و شیعر.
نواندنەکان
[دەستکاری]- پارسا پیرووزڤەر وەک مەولانا
- شەھاب حوسێنی وەک شەمسی تەورێزی
- ھاندە ئەرچێڵ وەک کیمیا خاتوون
- بوراک تۆزکۆپاران وەک سوڵتان وەلەد
- بۆران کوزوم عەلائەدین محەممەدی دووەم
- حیسام مەنسوور وەک حوسامەدین جەلەبی
- بەنسو سۆرال وەک مریەم
- سەلما ئەرگەچ وەک کێرا خاتوون
- ئیبراھیم چەلیککول وەک ئەسکەندەر
- ھەلیت ئەرگەنچ وەک بەھائەدین وەلەد
مۆسیقا
[دەستکاری]فاخیر عەتاکۆگلۆ، کە ئاوازی بۆ زنجیرەی عومەر و سەدەی مەزن دانابوو، ئاوازدانەری فیلمەکە بوو و عەلیرەزا قوربانی مۆسیقای دەستپێکی فیلمەکەی پێشکەش کرد.[٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «واکنش سازندگان فیلم "مست عشق" به مخالفت مراجع». دلگرم (بە فارسی). ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «زمان اکران فیلم جنجالی مست عشق مولانا مشخص شد + فیلم». حیات (بە فارسی). ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «سامانه مدیریت فروش و اکران سینما». www.samfaa.ir. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «علت اصلی عدم همکاری همایون شجریان با حسن فتحی در «مست عشق»». اقتصادنیوز (بە فارسی). ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «قطعه اختصاصی فیلم «مست عشق» منتشر شد/ تو مرا جان و جهانی!». خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «تماشا کنید | اولین موزیک ویدیو «مست عشق» با صدای علیرضا قربانی». روزنامه هفت صبح (بە فارسی). ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.