بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێمفیس دیپای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێمفیس دیپای
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٠-٢٠٠٣ Moordrecht
٢٠٠٣-٢٠٠٦ سپارتا ڕۆتەردام
٢٠٠٦-٢٠١١ یانەی ئایندهۆڤن
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١١-٢٠١٥ یانەی ئایندهۆڤن ٩٠ (٣٩)
٢٠١٥-٢٠١٧ مانچستەر یونایتد ٣٣ (٢)
٢٠١٧-٢٠٢١ لیۆن ١٣٩ (٦٣)
٢٠٢١-٢٠٢٣ بارسێلۆنا ٣٠ (١٣)
٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئەتلەتیکۆ مەدرید ٣١ (٩)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٨-٢٠٠٩ هۆڵەندای خوار ١٥ ساڵ ٤ (٢)
٢٠٠٩ هۆڵەندای خوار ١٦ ساڵ ٦ (٢)
٢٠١٠-٢٠١١ هۆڵەندای خوار ١٧ ساڵ ١٧ (٨)
٢٠١١-٢٠١٣ هۆڵەندای خوار ١٨ ساڵ ٨ (٧)
٢٠١٣ هۆڵەندای خوار ٢١ ساڵ ٧ (٠)
٢٠١٣- هۆڵەندا ٩٦ (٤٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:10, 19 May 2024 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 20:05, 25 June 2024 (UTC)

مێمفیس دیپای (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈmɛɱfɪz dəˈpɑi]; ,[١] لەدایکبووی ١٣ی شوباتی ١٩٩٤)، بە یەک ناویش بە مێمفیس ناسراوە، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری هۆڵەندییە.

مێمفیس دەستی بە ژیانی پیشەگەری خۆی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن کرد، لەوێ لەژێر کاریگەری فیلیپ کۆکوی بەڕێوەبەری یانەکەدا بووە بەشێکی دانەبڕاو لە تیپەکە و لە ١٢٤ یاریدا ٤٩ گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکرد. لە وەرزی ٢٠١٤-١٥ ئەو باشترین گۆڵکاری خولی نایابی هۆڵەندی بوو بە ٢٢ گۆڵ لە ٣٠ یاری، و یارمەتی تیپەکە دا بۆ بردنەوەی نازناوی ئێرادیڤیزی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە. هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی هۆڵەندای بەدەستهێنا بەهۆی ئاستە بەرزەکانی لەم وەرزەدا. هەروەها ئاستەکانی بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن تۆپی پێی فەرەنسا وەک "باشترین یاریزانی گەنج" لە جیهاندا دەستنیشان بکرێت. مێمفیس لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە کرد و بە بڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند. دوای ماوەیەکی نائومێدکەر لەوێ، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی لیۆنی فەرەنسی کرد. دوای پێنج وەرز لەوێ، لە ساڵی ٢٠٢١ بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد.

بەرهەمی دامەزراوەی یەکێتی تۆپی پێی شاهانەی هۆڵەندا (KNVB)، مێمفیس لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەسەندنەوە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی کردووە لە هەموو ئاستێکی پیشەگەریدا لە ژێر چاودێری ڕاهێنەر و یاریزانە ئایکۆنییەکانی هۆڵەندا بە هەمان شێوە. بەشێک بوو لە تیپی خوار ١٧ ساڵانی هۆڵەندا کە پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠١١ی بەدەستهێنا. یەکەم یاری خۆی لە ساڵی ٢٠١٣ لە پلە باڵاکان ئەنجامدا و ساڵی دواتر بەشێک بوو لە پێکهاتەکەیان کە پلەی سێیەمی لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەدەستهێنا، کە تیایدا ئاستێکی پێشکەوتووی خۆی لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی ئەنجامدا. هەروەها بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ و مۆندیالی ٢٠٢٠ و یۆرۆی ٢٠٢٤ کردووە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Manchester United's new signing Memphis Depay – eight things you should know". The Daily Telegraph. 6 May 2015. Archived from the original on 12 January 2022. Retrieved 4 October 2015.