مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| مێرسێدس-بێنز پۆل ئێکس | |
|---|---|
| چاوپێداخشاندنەوە | |
| جۆر | بارھەڵگر جۆری پیکاپ |
| دروستکەر | مێرسێدس-بێنز |
| مۆدێلی سال | ٢٠١٨ - ئێستا |
| Assembly | ئیسپانیا، بەرشەلۆنە |
| Body and chassis | |
| کلاس | بارھەڵگری جۆری پیکاپی گرانبەھا قەبارە ناوەند |
| لەیاوت | |
| دەرگاکان | ٤ |
| Related | نیسان ناڤارا |
| Powertrain | |
| مۆتۆر | بەنزین بە قەبارە ٢٬٠ لیتری
دیزڵ بە قەبارە ٢٬٣ لیتری دیزڵ بە قەبارە ٣٬٠ لیرتی |
| Dimensions | |
| Wheelbase | ٣٬١٥٠ mm (١٢٤٫٠ in) |
| درێژایی | ٥٬٣٤٠ mm (٢١٠٫٢ in) |
| پانایی | ١٬٩٢٠ mm (٧٥٫٦ in) |
| بەرزایی | ١٬٨١٩ mm (٧١٫٦ in) |
مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس (بە ئینگلیزی Mercedes-Benz X-Class) ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری نایابە کە لەلایەن کۆمپانیای مێرسێدس بێنزی دایملەر بەرھەم ھێنراوە. مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس بە یەکەم بارھەلگری پیکاب دادەنرێت کە بە ئاستێکی بەرز دروستکرابێت. پۆل-ئێکس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری کاپێ لە پێشانگایەک ئاشکرا کرا.
مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێکس (ئێکس-کلاس) شاسی و زۆرێک لە پێکھاتەی بۆدی ئۆتۆمبیلەکەی لە نیسان ناڤارا وەرگرتووە و تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندێتیی مێرسێدسیان بۆ بەکارھێناوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای مێرسێدس ڕایگەیاند کە کار لەسەر دروستکردنی پیکابێکی بارھەڵگر دەکەن و پێشبینی کرا کە لە کۆتایی ٢٠١٧ بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی کەمی فرۆشی پول ئێکس لەبازاڕەکانی جیهاندا مێرسێدس ڕایگەیاند کە لە ئایاری ٢٠٢٠ ەوە کۆتایی بە بەرهەمهێنانی پۆل ئێکس دەهێنن. [١]
- دیمەنێک لە پێشەوەی پۆل-ئێکس
- دیمەنێک لە دواوەی پۆل-ئێکس بەتەواوی شێوەی نیسان ناڤارای پێوە دیارە
تایبەتمەندییەکانی
[دەستکاری]- بەرھەمھێنان: ٢٠١٧ - ئێستا
- مۆدێلی ساڵ : ٢٠١٨ -
- ژمارەی دەرگا : ٤
- جۆر: پیکاب
- درێژی: ٥٬٣ مەتر
- پانی: ١٬٩ مەتر
- بەرزی: ١٬٩ مەتر
- بزوێنەر: ٢٫٠ لیتر (بەنزین) - ٢٬٣ لیتر (دیزڵ) - ٣٬٠ لیتر (دیزڵ)
- گێڕ: ٦ خێرایی دەستی یاخود ٧ خێرایی ئۆتۆماتیک
| مۆدێل | جۆر | ھێز | گێڕ | سووتەمەنی |
|---|---|---|---|---|
| ئێکس ٢٠٠ | ٤ پستۆن تۆربۆچارج (درێژی) | ١٦٦ ئەسپ | ٦ خێرایی دەستی | بەنزین |
| ئێکس ٢٢٠د | ٤ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٢٩٨ سی سی - درێژی) | ١٦٣ ئەسپ | ٦ خێرایی دەستی | دیزڵ |
| ئێکس ٢٥٠د | ٤ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٢٩٨ سی سی - درێژی) | ١٩٠ ئەسپ | ٦ خێرایی دەستی/
٧ خێرایی ئۆتۆماتیک |
دیزڵ |
| ئێکس ٣٥٠د | ٦ پستۆن تۆربۆچارج (٢، ٩٩٨ سی سی - ڤی) | ٢٥٨ ئەسپ | ٧ خێرایی ئۆتۆماتیک | دیزڵ |