مێرسێدس-بێنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێرسیدس بێنز
Mercedes-Benz
پیشەسازیManufacturing
دامەزرا١٨٨٦ (1886)
دامەزرێنەرکارل بێنز< br />گۆتلیب دایملێر
بارەگا
شتوتگارت
،
ئاڵمانیا
بەردەستە لە
سەرانسری جیهان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
دێتیر زیک (بەڕێوبەر)
بەرھەمەکانAutomobiles
بارهەڵگر
باس
بزوێنەری سووتانی ناوەکی
خزمەتگوزارییەکانFinancial services
بەشێکە لەDaimler AG
وێبگەwww.mercedes-benz.com

مێرسیدس بێنز بە ( ئینگلیزی:Mercedes-Benz) . ئەو کۆمپانیایە لەژێر ناوی Daimler AG درووستکراوە.ناوی Mercedes ناوێکی ئیسپانیە و چەند چیرۆکێکی ھەیە لەسەر بەناونانی ئەم ئۆتۆمبێلە . ئەو کۆمپانیایە ھەر لەسەراتی دامەزراندنیەوە ھەتاکو ئێستا بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوترین کۆمپانیا دادەنرێت کە لە داھێنان و پێشخستنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە یەکەمین کۆمپانیا بوو سیستەمی ABS دەمەزراند دەستێکی باڵای ھەبووە. مێرسێدس بێنز چەندین جۆر ئۆتۆمبێل و یان تڕێلە و ماتۆڕ (٢تەگەری)و ئۆتۆبووس . لەھەمانکاتدا خاوەنی ماڕکەی مەیباخ و Smart]ـە. ئەو بیرۆکەیە کە لە لایەن ھەردوو کارڵ بێنز و گۆتلیب دایملێرەوە لە ساڵی ١٨٨٦دا دامەزراو توانی دونیای ھاتووچۆ بگۆڕێت . بە فەرمی لە ساڵی ١٩٢٦دا کۆمپانیاکە کرایەوە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بە (ئۆتۆمبێلی گرابەھا - Luxulry car) دادەنرێن ئەویش بەھۆی بوونی کۆمەڵە تایبەتمەندی جیاواز تێیدا.

ئەلبوومی بەرهەمەکان[دەستکاری]

بەرهەمە نوێکان[دەستکاری]

بەرهەمە کۆنەکان[دەستکاری]


جۆری بارهەڵگر[دەستکاری]

بارهەڵگر[دەستکاری]

لە داهاتوو[دەستکاری]

کۆمپانیای مارسیدس بێنز ئاشکرای کردووە کە ئۆتۆمبێلەکانی داھاتوویان ھۆشمەند دەبێت بە تایبەتی بارھەلگرەکان و بۆ ئەمەش ڕێگری دەکەن لە رووداوەکانی ھاتو چۆ. ئەویش بە دانانی خزمەت گوزارییەکی نوێ بۆ بارھەڵگرەکانیان، ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە ناوی مارسیدس فیوچەر تڕەک 2025 و تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبیلە بارھەڵگر و پاسەکان و بۆ ئەمەش پێش ئەوەی تووشی رووداوی ھاتوچۆ بێت ئەوا ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێت . خزمەتگوزاریەکەش لە ژێر ناونیشانی (شوفێری ڕێگا خێراکان و ئۆتۆمبیڵی ھۆشمەند)کۆمپانیای مارسیدس ئەو خزمەتگوزاریەی نمایش کرد. وەک کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە دەربارەی خزمەتگوزارییەکە، وەک ئاشکراکراووە لە ھەر ئەگەرێکدا کە شوفێرەکە لە ھۆش خۆی بچێت یاخود ئاگای لە ڕێگا نەمێنێت، ئەوا راستەوخۆ ئۆتۆمبیلەکە لە ماوەی 10 چرکەدا دەوەستێت . ھەروەھا ئاشکراکراوە لە کاتی بوونی ئۆتۆمبیل یان بەربەستی تر لەم بەردەم ئۆتۆمبیلەکەدا، ئەوا ئەم خزمەتگوزاریە وا لە ئۆتۆمبیلەکە دەکات کە لە شویِنی خۆی لابدات و بچِیتە لاکەی تر بەلام گەر شوێن نەبوو یاخود قەرەبالغ بوو ئەوا راستەخۆ دەیوەستێنێت. کۆمپانیای مارسیدس ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانجی کۆمپانیاکەیان تەنھا خزمەتکردنە و ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەش ریگری دەکات لە کەم کردنەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەرانسەری جیھاندا. وا بریارە لە سەرەتای سالی 2025 ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئۆتۆمبیلەکانی کۆمپانیای مارسیدس فەراھەم بکریت .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  • ماڵپەڕی تێک ئای.

پەراوێزەکان[دەستکاری]