بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میر ھەزار خان کھۆسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میر ھەزار خان کھۆسۆ
میر ہزار خان کھوسو لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٣٠ی ئەیلوولی ١٩٢٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Jafarabad لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩١ ساڵ ژیاوە)
کوێتە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Sindh
  • زانکۆی کەراچی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەدادوەر، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەFederal Minister for Foreign Affairs (٢٠١٣٢٠١٣)، Caretaker Prime Minister of Pakistan (٢٠١٣٢٠١٣)، Federal Minister for Finance (٢٠١٣٢٠١٣)، Federal Minister for Defence (٢٠١٣٢٠١٣)، Chief Justice of the Federal Shariat Court (١٩٩٢١٩٩٤) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

میر ھەزار خان کھۆسۆ (بە ئوردوو و بەلۆچی: میر ہزار خان کھوسو؛ ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٢٩ – ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١). [١] مافناسێکی بەلۆچی پاکستانی بوو کە لە ٢٥ی ئازاری ھەتا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ سەرۆک وەزیرانی کاتی پاکستان بوو. کھۆسۆ دادوەرێک بوو کە لە پێشدا وەکوو سەرۆکی دادگای شەرعی و پاشان وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی لە پێش ھەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پاکستان خزمەتی کردووە.[٢][٣]


ژیانی سەرەتایی و خوێندن

[دەستکاری]

خۆسۆ لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٢٩ لە گوندی گۆت ئەعزەم خان لە قەزای جەفەرئاباد لە پارێزگای بەلووچستانی باشووری ڕۆژھەڵاتی پاکستان لەدایکبووە. لە سەردەمی گەنجێتیدا، خۆسۆ بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە بزووتنەوەی پاکستاندا کرد و «محەممەدعەلی جیناح»ی وەک ئیلھامبەخشی خۆی ناوبرد. ئەو لە نەتەوەی بەلووچ بوو.

خۆسۆ لە ساڵی ١٩٥٠ چووە زانکۆی سند و لە ساڵی ١٩٥٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا. دوای دوو ساڵ، خۆسۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی کراچی بەدەستھێنا. ئەو لە ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٧٦ داواکاری گشتی بوو لە جەیکوب ئاباد لە سند. ھەروەھا مامۆستای حکوومی بوو لە کۆلێژی یاسای کوێتە لە بەلووچستان. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ وەک دادوەری دادگای باڵای پاکستان ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٦ تا ٢٠٠١ ئەندامی کۆمیسیۆنی ڕاژەی گشتی پاکستان بوو. جگە لەمانە، سەرۆکی دەستەی فەرمانبەرانی دەرکراو بوو بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کار.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Profile of Mir Hazar Khan Khoso
  2. «Justice (r) Mir Hazar Khan Khoso named interim PM of Pakistan». The Express Tribune. AFP/Web Desk. ٢٤ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. «ECP appoints Justice (R) Mir Hazar Khan Khoso as caretaker PM». Geo TV. ١٧ی ئازاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. http://tribune.com.pk/story/2307414/former-caretaker-pm-mir-hazar-khan-khoso-passes-away
  5. https://web.archive.org/web/20130510050513/http://www.radio.gov.pk/newsdetail-43745
  6. https://web.archive.org/web/20130504131756/http://jang.com.pk/jang/may2013-daily/03-05-2013/index.html
  7. https://en.dailypakistan.com.pk/26-Jun-2021/former-interim-pm-mir-hazar-khan-khoso-breathes-his-last-at-91