میرزادە عیشقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
میرزادەی عیشقی
لەدایکبوون١٨٩٤
هەمەدان
مەرگ١٩٢٤/٠٧/٠٣
تاران
شوێنی دۆزینەوەی تەرمگۆرستان ابن بابویه
ناوەکانی ترسەید محەممەدڕەزا کوردستانی
پیشەشاعیر، ڕۆژنامەنووس و نووسەر

محەممەدڕەزا کوڕی حاجی سەید ئەبولقاسمی کوردستانی، ناسراو بە "میرزادەی عیشقی" ساڵی ١٨٩٣ لە هەمەدان لە دایک بوو و ساڵی ١٩٢٤ لە تاران تیرۆر کرا.

ژیان[دەستکاری]

عیشقی لە مێژووی ئەدەبی ئێراندا، ناوبانگی بە وێژەرێکی توانا و شاعیرێکی شۆڕشگێڕ ڕۆیشتووە. زمانی ئەو لە شێعردا، توندوتیژ بوو و بێباکانە بە دیکتاتۆرەکانی سەرووی دەسەڵات هەڵدەپڕژا. لە دەورانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا ڕۆیشتە ئەستەنبوڵ و لە دارولفنوونی ئەوێ خوێندی و پاشان گەڕایەوە تاران. لە سەردەمێکی پڕ گێرەو کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی، یانی ئاخروئۆخری دەسەڵاتی قاجار و سەرەتای دیکتاتۆرییەتی ڕەزاشای پەهلەویدا، ڕۆژنامەی "قرن بیستم"ی لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی دەرکرد. عیشقی بە بێ وەبەرچاوگرتنی هەر چەشنە بەرژەوەندییەکی کەسی، توندترین ڕەخنەکانی خۆی لە ئاست بیروباوەڕە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگای ئێرانی و هەروەها سیاسەتی سەردەمدا دەردەبڕی و بێباکانە لە ئاو و ئاوری دەدا. ئەم هەڵوێستانەی عیشقی بووبە هۆی ئەوە کە ڕۆژنامەکەی پاشی دوو مانگ، بە ماوەی هەژدە مانگ ببەسترێ. لەو ماوەیەدا توانیبووی پێنج ژمارەی ١٦ لاپەڕەیی دەربکا. عیشقی لە خولی دوویەمی ڕۆژنامەکەیدا، لە بەفرانباری ١٣٠١ تا خاکەلێوەی ١٣٠٢، توانی ١٦ ژمارەی چوار لاپەڕەیی دەربکا. ساڵی ١٣٠٣ تەنیا ژمارەیەکی هەشت لاپەڕەیی لە ٧ی پووشپەڕ دەرکرد، کە دوایین ژمارەی ڕۆژنامەکەی بوو. پێنج ڕۆژدوای ئەم ژمارەیە، واتە لە ١٢ی پووشپەڕ، بە پیلانی ڕەزاشا، بە دەستی دوو کەس لە هاوشارییەکانی خۆی، لە حەوشەی ماڵەکەیدا تیرۆر کرا. [١]

نموونەی ھۆنراوەکانی[دەستکاری]

ترقی اندر این کشور محال است که در این مملکت قحط‌‌‌‌‌‌ الرجال است
خرابی از جنوب و از شمال است بـراین مخـلوق، آزادی وبال اسـت
نباید پـرده بگـرفتن ز اسـرار کـه گردد شـرح بدبخـتی پدیدار


پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ عەبدوڵڵا سەمەدی(کوردی).

سەرچاوە[دەستکاری]

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی