مۆرینگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆرینگا ئۆلیفێرا (بە ئینگلیزی: Moringa oleifera) زۆرترین و بەرفراوانترین جۆری چێندراوی مۆرینگایە، کە تەنھا جۆرە لە خێزانی مۆرینگاسیا (Moringaceae). لە ناوە باوەکانی تری پێی دەوترێت "داری ژیان"، داری موعجیزە، مۆرینگا (Moringa)، داری تەپڵ (drumstick tree)" (لەبەر شێوەکەی کە لە داری درەم"تەپڵ" دەچێت درێژ و باریک و شێوە سێگۆشەیی لە بەرگی ھەڵگری تۆوەکانیدا) -داری تووری ئەسپ "horseradish tree" (لەبەر تامەکەی کە لە تامی تووری ئەسپ دەچێت horseradish)، دارێکە نمووی خێرایە، بەرگریکەرە لە وشکبوون، ڕەچەڵەکی ئەم دارە دەگەڕێتەوە بۆ"دۆڵەکانی خوارووی ھیمالایە" لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان، وە بە فراوانی دەڕوێندرێت لە ناوچەی خولگەیی نیمچە خولگەیی کە تێیدا بەرگە تۆوە تازەکان و گەڵاتازەکانی وەکو سەوزەوات بۆ خواردن و پاککردنەوەی ئاو"water purification" و دەستشتن بەکاردێت. و ھەروەھا لەبواری گژووگیای پزیشکیدا بەکاردێت.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]