موونیس تەکیناڵپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مونیس تەکینئاڵپ

لەدایکبوون١٨٨٣
مەرگ١٩٦١
پیشەنووسەر و فەیلەسووفی کەمالیزم
ئایینجولەکە


مونیس تەکینئاڵپ (١٨٨٣ سێرێس، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی١٩٦١ نیس، فەرەنسا) [١] کە پێشتر ناوی مونیس کۆهین لە خانەوادەیەکی ئۆرتۆدۆکسی جوولەکە لە دایک بووە. لە خوێندنگای هاوپەیمانی ئیسرائیلی لە ساڵۆنیک، یۆنان خوێندوویەتی. لە ۱۹۱۲ بار ئەکاتە ئەستەمبوڵ. ژیانی لەسەر کاسبیی تووتن بووە. پاڵنەرێکی سەرسەختی تورکایەتی[٢] و نووسەریکی کارای توورانیزم بووە کە هەندێک بە نووسەرێکی کەمالیزمی دادەنێن.[٣]

مامۆستا بووە لە زانکۆی ئەستەمبوڵ، بە یەکێ لە تیۆریزەکەران و بناغەدانەرانی تورکایەتی دا ئەنرێت.[١]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ژیاننامەی تەکینئاڵپ ئۆرداباشی (بە تورکی). دوا سەردان ٢٣/٥/٢٠١٥
  2. ^ Landau, Jacob M. (1981-12-31). Pan-Turkism in Turkey: A Study of Irredentism.
  3. ^ Erik J. Zürcher. Turkey: A Modern History, Revised Edition. Oxford Publishing, 2004, p. 404.