موعتەبەر تاجیبایڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موعتەبەر تاجیبایڤا
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠٨-٢٥) ٢٥ی ئابی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
مەرغیلان، ئۆزبەکستان
پیشەڕۆژنامەوان
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Martin Ennals Award for Human Rights Defenders

موعتەبەر تاجیبایڤا (بە زمانی ئوزبەکی: Mo'tabar Tojiboyeva؛ لە دایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٦٢ لە مەرغیلان، ئۆزبەکستان، یەکێتیی سۆڤیەت) ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئووزبەکییە.[١] ئەو بەهاوبەشی چەند ڕێکخراو و ناوەندێکی مەدەنی بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دامەزراندووە. لە ٧ی تشریننی یەکەمی ٢٠٠٥، لەلایەن حکوومەتی ئۆزبەکستان دەستگیرکرا و دواتر لە دادگا بڕیاری ٨ ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرچوو، ئەو لەسەر وتارێکی ئەو گیرابوو کە ڕەخنەی لە حکوومەتی وڵاتەکەی گرتبوو لەسەر بەکارهێنانی توندوتیژی لەبەرامبەر گردبوونەوەیەکی ئاشتیخوازانە لە ساڵی ٢٠٠٥.

لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژنانی ئاشتی لە گشت جیهان، ناوی موعتەبەریان لە نێو ١٠٠٠ ژنە چالاکوانی ئاشتیخوازی جیهانیی کانیدکرد بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٨، ئەو هێشتا لە زیندان بوو کاتێک خەڵاتی مارتن ئەرنالسی پێدرا.[٢]

موعتەبەر تاجیبایڤا لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٣]

موعتەبەر هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە ئابووری، هەروەها کۆرسێکی ڕۆژنامەوانی خوێندووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Bloggers Unite for Human Rights: 10 Female Human Rights Heroes". two chocolates. Archived from the original on 2018-07-03. Retrieved 2013-12-22.
  2. ^ "Martin Ennals Award". martinennalsaward.org. Retrieved 21ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "State Department's 2009 International Women of Courage Awards". usembassy.gov. Archived from the original on 2016-03-17. Retrieved 2013-12-22.