محەممەد عەلیزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موحەممەد عەلیزادەەوە ڕەوانە کراوە)
موحەممەد عەلیزادە

لەدایکبوون٢٣ بەفرانباری ١٣٦٠
پیشە
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون١٣٨٧ تا ئێستا
کۆمپانیاکان

موحەممەد عەلیزادە (لەدایکبووی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٦٠) گۆرانیبێژی مۆسیقای پۆپی فارسی، ئاوازدانەر و گۆرانینووسێکی ئێرانییە.

ژیاننامە[دەستکاری]

موحەممەد عەلیزادە لە ٢٣ بەفرانباری ساڵی ١٣٦٠ لە کەرەج لەدایک بوو.[١][٢] لە ئێستەدا لە تاران نیشتەجێیە. و بۆ یەکەم جار لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا دەستی بە گۆرانیبێژی کرد. ناوبراو ئەندازیاریی وەرزێرییە بەڵام ھۆگری مۆسیقایە. بە وتەی خۆی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ئەویندار بووە و شانازی پێوە دەکات.

چالاکیی ھونەری[دەستکاری]

یەکەم ئەلبۆمی بە ناوی «ھاوماڵ»، بە فارسی «ھمخونە» لە ساڵی ١٣٨٧ بڵاو بووەوە، ئاواز و ڕێکخستنی ئەم ئەلبۆمە لەلایەن ئەمیر حسێن سەرگزی، ئەنجام درا. ئەم ئەلبۆمە نەیتوانی ناوبانگێکی ئەوتۆی بۆ دروست بکات. چەند ساڵێک پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ئەلبۆمە کە زۆر کەمیشی لێ فرۆشرا، ئەلبۆمێکی تری موحەممەد عەلیزادە بە ناوی سورپرایز لە نزیکەی بڵاوبوونەوەی بە شێوەی ئینتەرنێتی ھاوبەش کرا، سەرای ئەمە سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەست ھێنا و یەکێک لە گرینگترین ئەلبۆمە مۆسیقاییەکیانی ئێران ھاتە ئەژمار. سێھەم ئەلبۆمی موحەممەد عەلیزادە، لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩١ بە ناوی «دڵت لەگەڵ منە»، بە فارسی «دلت با منە»، لە ئێران بڵاو بوویەوە و فرۆشێکی باشی ھەبوو. ئەلبۆمی وتم مەڕۆ (گفتم نرو) دواھەمین ئەلبۆمی موحەممەد عەلیزادە بوو کە لە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ بڵاو بوویەوە.

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

ئەلبۆمی دڵت لەگەڵ منە[دەستکاری]

ئەلبۆمی دڵت لەگەڵ منە، سێھەم ئەلبۆمی موحەممەد عەلیزادە بوو لە ساڵی ١٣٩١ بڵاو بوویەوە.

ژمارە تراک گۆرانینووس ئاوازدانەر ڕێکخستن
١ بگەڕێوە (برگرد) موحەممەد کازمی موحەممەد عەلیزادە فەرشاد حیسامی
٢ خەمی دونیایە (غم دنیاست) موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی، ئەمیر بەھادوری میلاد تۆرابی
٣ دڵ بێ تۆ، خەمگینە (دل بی تو غمزدە) موحەممەد عەلیزادە، مەسعود سلێمانی موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی
٤ خاترت زۆر بۆ من عەزیزە (خیلی برام عزیزە خاطرت) موحەممەد عەلیزادە موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی
٥ لۆمە (سرزنش) موحەممەد عەلیزادە ئەمیر بەھادوری شەھاب ئەکبەری
٦ تۆم دەویست (تو رو میخواستم) موحەممەد عەلیزادە موحەممەد عەلیزادە ئارتین زەمانی
٧ دڵت لەگەڵ منە (لێم دووری) موحەممەد کازمی موحەممەد عەلیزادە شەھاب ئەکبەری
٨ شاری باران (شھر باران) مەجید ساڵحی بێھنام کەریمی بێھرووز سەففارییان

ئەلبۆمی وتم مەڕۆ[دەستکاری]

ئەلبۆمی وتم مەڕۆ (گفتم نرو) چوارەمین ئەلبۆمی موحەممەد عەلیزادە لە ٢٦ ی بەفرانباری ١٣٩٥ بڵاو بوویەوە. ئەم ئەلبۆمە لە ٨ تراک پێکھاتووە[٣][٤][٥][٦][٧]

ژمارە تراک گۆرانینووس ئاوازدانەر ڕێکخستن
١ بێ ماریفەت (بی‌معرفت) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە، میلاد تۆرابی میلاد تۆرابی
٢ نەخۆشم (بیمارم) مێھرزاد ئەمیرخانی فەرشید ئەدھەمی موعین راھبەر
٣ مرۆڤێکی تری (یە آدم دیگەای) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە، میلاد تۆرابی میلاد تۆرابی
٤ خواحافیز (خدانگھدار) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە ئەمیرحسێن ئووەیسی
٥ عەشقم ئەم ڕۆژانە (عشقم این روزا) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی
٦ چل دەرەجە (چھل درجە) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی
٧ بریاری خۆت بدە (تصمیمتو بگیر) موحەممەد کازمی میلاد تۆرابی شەھاب ئەکبەری
٨ جار جار پێبکنە (گاھی بخند) مێھرزاد ئەمیرخانی موحەممەد عەلیزادە میلاد تۆرابی

تاکە گۆرانییەکان[دەستکاری]

  • ژیان
  • عەشقم ئەو ڕۆژانە
  • بگەڕێوە
  • دەستەکانم بگرە
  • ماندووم
  • بۆ کوێ دەڕۆی
  • برین
  • دەکرێ چاوم لێ بکەی
  • ھەڵە
  • بیریشی لێ مەکەرەوە
  • بەیانییەکی تر
  • شاری باران
  • مەڵێ ناگەمێ

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mohammad Alizadeh
  2. ^ [١]
  3. ^ خبرگزاری مھر، گفتم نرو جدیدترین اثر محمد علیزادە منتشر شد[بەستەری مردوو]
  4. ^ "بیپ تونز، خرید دیجیتال آلبوم گفتم نرو". Archived from the original on 2ی Septemberی 2017. Retrieved 8ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "نوای فارس، مراسم رونمایی گفتم نرو". Archived from the original on 1ی Februaryی 2017. Retrieved 8ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ موسیقی ما، محمد علیزادە با تب چھل درجە از گفتم نرو خواند
  7. ^ "رادیو جوان، آلبوم گفتم نرو". Archived from the original on 18ی Januaryی 2017. Retrieved 8ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]