ملوانکەی شین:کۆچ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
یەکێک لە شیعرەکانی دیوان شیعری ملوانکەی شین لە بەرھەمەکانی شەریف. تەواوی ئەم شیعرە عەدنان کەریم لە ئەلبۆمم بیرتان دەکەم دا کردوویە بە گۆرانی.
کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەوە | ڕۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە | |
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە | گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە | |
ڕێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێ پەتی | چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە | |
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، ھەوارە و کۆچی سوور | کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە | |
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ | ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە | |
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە | جێ ھەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە |