مزگەوتی گەورە (خورماڵ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەردەرگای مزگەوتی گەورە لە خورماڵ.
دیوی ناوەوەی مزگەوتی گەورە لە خورماڵ.

مزگەوتی گەورەی خورماڵ دەکەوێتە ناحیەی خورماڵی پارێزگای ھەڵەبجە، مێژووی تەواوبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەسەردەمی بابانیەکاندا نۆژەنکراوەتەوە و مێژوونووسان دەڵێن بۆ سەردەمی ئەسکەندەری مەقدۆنی دەگەڕێتەوە. لەپاش ھاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە، ھاوەڵی پێغەمبەر عەبدوڵڵای کوڕی عومەر مزگەوتێکی تێدا دروستکراوە و پێنج نوێژە نووسراوەکە و نوێژی ھەینی و دوو جەژنەکەی تێدا کراوە.

ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە دەگاتە ٢٥٠٠ مەتری دووجا لەساڵی ١٩٦١ی زاینی (١٠٦١ی کۆچی) نوێکراوەتەوە و لەساڵی ١٩٩٢ی زاینی (١٤١٢ی کۆچی) دروستکراوەتەوە. مزگەوتەکە دوو دەرگای ھەیە و منارەیەکی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەیە کە شوێنەوارەکەی ماوە و مێژووی دروستکردنی بۆ ٤٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]