مزگەوتی موفتی (کۆیە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مزگەوتی موفتی یەکێکە لەمزگەوتە دێرینەکانی ناوچەی بایز ئاغای سەربە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر، لە ساڵی ١٧٦٢ی زاینی مەلا یوسف زاھد دروستی کردووە، ناوی موفتی دەگەڕێتەوە بۆ مەلا ساڵەح موفتی کە نەوەی مەلا یوسفە و تا مردنی لەساڵی ١٩١٨ی زاینی فەتوای داوە.

مزگەوتەکە لەساڵی ١٨٦٥ی زاینی لەلایەن ئۆمەری کوڕی مەلا ساڵەحەوە نوێکراوەتەوە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە.

سەرچاوە[دەستکاری]

.