محەمەد رِوشدی دزەیی
ڕواڵەت
محەمەد رِوشدی دزەیی :(١٩٢٢) نووسەر ، وەرگێڕ ، چیرۆكنووس ، فەرهەنگنووس ، لەنەتەوەی كورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]محەمەد ڕوشدی کوڕی مستەفا کوڕی زاھیر دزەیی و لە خێڵی ورمزیارە، ١٩٢٢ لە ھەولێر لەدایک بووە. بە منداڵی لە دێی (عەوێنە) ژیاوە. لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عیراق بووە بە فەرمانبەر و لە بەشی وەرگێڕانی کوردی بۆ عەرەبیی وەزارەتدا بووە. ساڵانی پەنجا لە بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا کاری کردووە.[١][٢]
ژیانی هاوسەرگیریی
[دەستکاری]ڕوشدی، ژنی ھێناوە و ھەر کچێکی "گەلاوێژ" ناوی لێ بووە.[١][٢]
بەرهەمەكانی
[دەستکاری]نووسینی (گەلاوێژ، دەنگی گێتیی تازە، ئاسۆی فۆلکلۆر، کاروان، ..)دا بڵاوکردووەتەوە.[١][٢]
بەرھەمەکانی دیکەی بریتین لە:[١][٢]
- منداڵەکانی دارستانی تازە (وەرگێڕان)، چ١،چاپخانەی مەعاریف- بەغداد، ١٩٤٩، چ٢، چاپخانەی بەغداد، بەغداد، ١٩٨٤،
- ژیانی دێھاتی، چاپخانەی سەمیر ئەمیس- بەغداد، ١٩٨٣،
- شەش چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی ڕەسەن، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری- ھەولێر، ١٩٩٧،
- فەرھەنگی ڕوشدی (کوردی- عەرەبی)، بڵاوکراوەی کتێبخانەی ئاوێر- ھەولێر، ٢٠٠٨.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8206
- ^ ئ ا ب پ عەبدولڕەحمان مەعروف، بیۆگرافیای نووسەرانی ھەولێر، ئینسکلۆپیدیای ھەولێر، ب٨، ل٣٥٧١-٣٥٧٢؛ سێ لاپەڕەی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز محەمەد عومەر قادر سیانیی خوارزای، لە ڕێی بەڕێز عەبدوڵڵا زەنگەنەوە بە دەست گەیشت.