بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد مونتاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد مونتاری (بە عەرەبی: محمد مونتاري؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، ھێرشبەری یانەی دوحەیل و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە، خاوەنی یەکەم گۆڵی قەتەرە لە مێژووی جامی جیھانیی فیفادا.

کاروانی وەرزشیی یانە

[دەستکاری]

مونتاری لەدایکبووی گانایە و دەرچووی ئەکادیمیای تۆپی پێی گۆڵدن لیۆنزە. لە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویکردووەتە یانەی جەیش، لەساڵی ٢٠١٥ بە گرێبەستێکی ٥ ساڵی ڕوویکردە یانەی لیخویا، دواتر ھەردوو یانەکەی یەکیانگرت و بوون بە یانەی دوحەیل.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

لە سەرەتای کاروانەکەی ڕوویکردە قەتەر و لەمانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بانگھێشتکرا، لە ٢٧ی کانوونی یەکەم و لەبەرامبەر ئیستۆنیا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد.

مونتاری بەشداریکردووە لە جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١ و جامی عەرەبی ٢٠٢١ و گۆڵی تێیاندا تۆمارکردووە. لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بەشداری یارییەکانی ھەڵبژاردەکەی کردووە، خاوەنی یەکەم و تاکە گۆڵی ھەڵبژاردەکەیەتی لەمێژووی پاڵەوانیەتیەکەدا.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]
(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز.ڕێکەوتیاریگابەرامبەرگۆڵئەنجامپاڵەوانیەتی
١٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئیستۆنیا١–٠٣–٠دۆستانە
٢٢٨ی ئابی ٢٠١٥یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر سینگاپوور٢–٠٤–٠
٣٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووتان٦–٠١٥–٠پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٤٧–٠
٥٩–٠
٦١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥بووتان بووتان١–٠٣–٠
٧١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئایسلەند١–١١–١دۆستانە
٨١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سینگاپوور١–٠٢–٠
٩٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ھەنگاریا لوکسەمبورگ١–٠١–٠
١٠٣١ی ئازاری ٢٠٢١ Republic of Ireland١–١١–١
١١١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ویلایەتە یەکگرتووەکان گرینادا٣–٠٤–٠جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١
١٢١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای سومامە، دەوحە، قەتەر جەزائیر١–١١–٢جامی عەرەبی ٢٠٢١
١٣١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ئیسپانیا نیکاراگوا١–٠٢–١دۆستانە
١٤٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢یاریگای سومامە، سومامە، دەوحە، قەتەر سێنیگال١–٢١–٣جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
١٥٢ی تەممووزی ٢٠٢٣نەمسا جامایکا٢–٠٢–١دۆستانە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]