محەممەد سدیق موجتەھیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەمەد سدیق موجتەھیدی

محەمەد سدیق موجتەھیدی :(١٩٠٢-٢٠٠٠) نووسەر ، حاكمی شەرع ، لەنەتەوەی كورد بووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

محەمەدسدیق کوڕی مەلا عەبدولعەزیمی موجتەھیدی یە، ١٩٠٢ لە شاری سنە ھاتووەتە دنیاوە. ھەر لە منداڵییەوە لای باوکی دەستی بە خوێندنی دینی کردووە و فیقە و ئوسووڵی وەرگرتووە و بە پلەی ئیجتیھاد گەیشتووە.[١][٢]

حاكمی شەرع[دەستکاری]

ماوەیەک حاکمی شەرع، ماوەی چل ساڵیش سەردەفتەری ئەسنادی ڕەسمی بووە، بە ناسناوی (سەدرولئیسلام) ناوبانگی ڕۆیشتووە.[١][٢]

نووسینی[دەستکاری]

نووسینی لە "کوھستان"یشدا ھەیە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٠٠ کۆچیدواییی کردووە.[١][٢]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8208
  2. ^ ئ ا ب پ ئەم زانیارییانە ئامادەکرداوی بەڕێز "جەمال ئەحمەد ئائین"ن، لە ڕێی بەڕێز "ماجید ڕۆحانی"یەوە بە دەست گەیشتووە.