مایکرۆسۆفت ئەکسێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکرۆسۆفت ئەکسێس
لقیdatabase management system
بەشێکە لەمایکرۆسۆفت ئۆفیس
دامەزران٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢
بەکارھێنانکوردی
Working titleOmega
چاپەکانMicrosoft Access 2000، Microsoft Access 2007
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢
دابەشکەرمایکرۆسۆفت ئۆفیس، Microsoft Store
پەرەپێدەرمایکرۆسۆفت
سیستمی پشتگیریکراوویندۆز ٧، ویندۆز ١٠، ویندۆز ١١
وەشانی نەرمامێر2021
وێبگەhttps://www.microsoft.com/en-us/microsoft-365/access
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنcopyrighted
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/ms-access
مایکرۆسۆفت ئەکسێس

مایکرۆسۆفت ئەکسێس (بە ئینگلیزی: Microsoft Access) سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی گەشەی پێ دراوە، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی زانیاری و دروستکردنی بنکەدراوە (Database) بۆ کاری ژمێریاری و ئامار، و یەکێکە لە بەرنامەکانی نێو مایکرۆسۆفت ئۆفێس و مایکرۆسۆفت ٣٦٥.[١][٢]

بەرنامەکە بەوە تایبەتمەندە کەتوانی بانگکردنی داتا لە کاربەرنامە جیاوازکانی ھەیە، وەکوو بنکەی داتابەیسێ ئۆراکڵ و SQL و ھەر داتابەیسێکی کراوە (ODBC).[٣] In the late 1980s Microsoft developed its own solution codenamed Omega.[٤] ھەروەھا توانایی بەستنەوەی بە چەندین کاربەرنامەتر ھەیە بۆ ڕاپەراندن و خێرا ئەنجامدانی کارەکان

بەکارھێنەران[دەستکاری]

زۆربەی بەکارھێنەرانی مایکرۆسۆفت ئەکسێس کۆمپانیاکان و دیزاینەری کاربەرنامەکان و گەشەپێدەرەکان، وەھەروەھا ئەو کۆمپانیایانەی ڕێژەی کڕیاریان بەرزە کە سوودی لێوەرئەگرن بۆ بەڕێوەبردنی تۆمارەکانیان، لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیا حکومییەکان کە بەکاردەھێنن لە مامەڵە زۆرەکانیان لەگەڵ خەڵک.[٥]

تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]

  • دەروازەیەکە بۆ ھەڵگرتنی زانیاری زۆرکان: کە ھەموو کاتێک دەتوانی پێداچوونەوە یان دەستکاریکردن تێدابکەیت
  • بەکاردێت وەکوو 'رووکاری-پێشەوە: لەکاتێکدا کاربەرنامەکانتر وەکوو 'رووکاری-دواوە' کاردەکەن، وەکوو مایکرۆسۆفت SQL سێرڤەر یان ئۆراکڵ یان سیبەیز
  • کاربەرنامەکانی تر فۆرماتی بنکەدراوەکی بەکارئەھێنن: وەکوو ڤیژواڵ بێیسیک (Visual Basic)، ئاسپ.نێت (ASP.NET)، ڤیژواڵ ستودیۆ .نێت (Visual Studio .NET) لە خشتەو کورێکانیان
  • ئەتوانی کێشە ئالۆزکان چارەرسەربکات: کە دەتوانێت لەگەل تەکنەلۆجیای تر کاربکات وەکوو مایکرۆسۆفت ئەکسڵ، مایکرۆسۆفت ئاوت لووک، مایکرۆسۆفت وۆرد، مایکرۆسۆفت پاوەر پۆینت

مێژوو[دەستکاری]

لە کۆتایی سالی ١٩٩٢دا، مایکرۆسۆفت یەکەم وەشانی ئەکسێس (وەشانی ١٫٠) بەرنامەی داتابەیسێ دێسکتۆپ بۆ سیستەمی کارپێکری ویندۆز بڵاوکراوەیە بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا بە وەشانی ١٫١ گۆڕدرا بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ بەرھەمەکانی تری مایکرۆسۆفت ئۆفیس کاربکات

وەشانی ١٫١ پرکێشە بوو ھەروەھا کێشەی لە ڕووکارەکی ھەبوو و لەھەمان ساڵدا مایکرۆسۆفت سیستەمی کارپێکری ویندۆز ٣٫١ی بڵاوکردەوە لەگەڵیدا مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٣ پرۆ کە (ئەکسڵ، وۆرد، پاوەر پۆینت، ئەکسێس– وەشانی ٢٫٠) لەخۆدەگرت، مایکرۆسۆفت ئەکسێس ٢٫٠ داتابەیسێکی پر تایبەتمەندیبوو کە زۆرینەی گەشەپێدەرەکان و بەکارھێنەرە گشتییەکانی ڕازی کردبوو

لە ساڵی ١٩٩٥ مایکرۆسۆفت، ئۆفیس٩٥ بڵاوکردووە کە ئەکسێس٩٥ تێدابوو و یەکێک لە گۆڕانکارییە گەورەکانی جگە لە شێوە و ھەستی ئەم ڕووکارییە نوێیە، زمانی بەرنامەڕێژیی بەھێزتر و نەرمتر پێشەکرد کە VBA(ڤیژواڵ بێیسیک بۆ بەرنامەرێژکردن) بوو

مێژووی مایکرۆسۆفت ئەکسێس بەردەوامە لەگەڵ ئەکسێس٢٠٠٧ کە بڵاوکراوەیە کە فۆرماتێکی فایلی نوێ (ACCDB) لە خۆدەگریت لەگەل ڕووکاری نوێ

مایکرۆسۆفت ئەکسێس٢٠١٠ لە ھاوینی ٢٠١٠ بڵاوکراوەیە کە ھەندێک نوێکاری نوێ لەسەر وەشانی پێشوو دابینکرا و لەگەلیدا باشتر کارکردن لەگەڵ مایکرۆسۆفت شارێپۆینت سێرڤەر نوێکارایەوە

وەشانەکان[دەستکاری]

وەشان ژمارەی

وەشان

ڕێکەوتی وەشان سیستەمی کارپێکری وەشانی کۆمەلی ئۆفیس
ئەکسێس ١٫٠
١٫٠
١٩٩٢ ویندۆز ٣٫٠
ئەکسێس ١٫١
١٫١
١٩٩٣ ویندۆز ٣٫١x
ئەکسێس ٢٫٠
٢٫٠
١٩٩٤ ویندۆز ٣٫١x ئۆفیس ٤٫٣ پرۆ
ئەکسێس بۆ ویندۆز ٩٥
٧٫٠
٢٤ی ئابی ١٩٩٥ ویندۆز ٩٥ ئۆفیس ٩٥ پرۆفیشناڵ
ئەکسێس ٩٧
٨٫٠
١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ ویندۆز ٩٥, ویندۆز NT 3.51 SP5، ویندۆز NT 4.0 SP2 ئۆفیس ٩٧ پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر
ئەکسێس ٢٠٠٠
٩٫٠
٧ی حوزەیرانی ١٩٩٩ ویندۆز ٩٥, ویندۆز NT ٤٫٠، ویندۆز ٩٨، ویندۆز ٢٠٠٠ ئۆفیس ٢٠٠٠ پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر و پریمیور
ئەکسێس ٢٠٠٢
١٠٫٠
٣١ی ئایاری ٢٠٠١ ویندۆز ME, ویندۆز نت ٤٫٠ SP6، ویندۆز ٩٨، ویندۆز ٢٠٠٠ ئۆفیس ئێکس پی پرۆفیشناڵ و پەرەپێدەر
ئەکسێس ٢٠٠٣
١١٫٠
٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٠٣ ویندۆز ئێکس پی، ویندۆز ڤیستا، ویندۆز ٧، ویندۆز ٢٠٠٠ SP3 ئۆفیس ٢٠٠٣ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ ئیمپێرایشن
ئەکسێس ٢٠٠٧
١٢٫٠
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ویندۆز ئێکس پی SP2، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ SP1، یان ھەر سیستەمی کارپێکری نوێتر ئۆفیس ٢٠٠٧ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس، Ultimate و Enterprise
ئەکسێس ٢٠١٠
١٤٫٠
١٥ی تەممووزی ٢٠١٠ ویندۆز ئێکس پی SP3, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ SP2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٣ R2,ویندۆز ڤیستا SP1, ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨, ویندۆز ٧، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ R2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢، ویندۆز ٨ ئۆفیس ٢٠١٠ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس، ئۆفیس ٢٠١٣ پرۆفیشناڵ ئەکادیمی
ئەکسێس ٢٠١٣
١٥٫٠
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ویندۆز ٧، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ R2, ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢، ویندۆز ٨، ویندۆز ١٠ ئۆفیس ٢٠١٣ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس
ئەکسێس ٢٠١٦
١٦٫٠
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ویندۆز ٧، ویندۆز ٨٫١، ویندۆز ٨، ویندۆز ١٠ ئۆفیس ٢٠١٦ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس
ئەکسێس ٢٠١٩
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ویندۆز ١٠ ئۆفیس ٢٠١٩ پرۆفیشناڵ و پرۆفیشناڵ پڵەس

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "docs.microsoft.com". Retrieved 27ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Tom, Warren (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨). "www.theverge.com". Retrieved 27ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Goodhew, Tony (January 2, 2011). "Jet Engine: History". Retrieved 28ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |year= / |date= mismatch (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Ferguson, Scott. "The Birth of Visual Basic". Retrieved 28ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Introduction to importing and exporting data". Microsoft. October 15, 2010. Retrieved 28ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]